تۆڵه‌ی شه‌هیدانی خدرجیجه كرایه‌وه
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان له راگه‌یه‌ندراوێكدا، رایگه‌یاند، تۆڵه‌ی شه‌هیدانی خدرجیجه كرایه‌وه و ئه‌و چه‌كدارانه‌ی داعش ده‌ستیان له شه‌هیدكردنی سێ براكه‌ی گوندی خدرجیجه و شه‌هیدكردنی 10 پێشمه‌رگه له بناری چیای قه‌ره‌چووغ هه‌بوو، كوژران.
شه‌وی 2/3ی مانگی كانوونی یه‌كه‌م/ دیسه‌مبه‌ری 2021، چه‌كدارانی داعش په‌لاماری گوندی خدرجیجه‌یان له بناری چیای قه‌ره‌چووخ دا و له ئاكامی په‌لاماره‌كه سێ برا و 10 پێشمه‌رگه شه‌هید بوون.
دوای په‌لاماره‌كه، سه‌رۆك بارزانی له په‌یامێكدا رایگه‌یاند، پێویسته تۆڵه‌ی شه‌هیدانی خدرجیجه بكرێته‌وه.
له نوێترین پێشهاتدا، ئه‌مڕۆ ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاشكرایكرد، كه په‌لامارده‌ره‌كانی خدرجیجه به سزا گه‌یه‌ندراون و هاوكارێكی لۆجستی داعش‌یش ده‌ستگیر كراوه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه، دوای به‌دواداچوونی ورد و به پشتبه‌ستن به زانیارییه هه‌واڵگرییه‌كان ئه‌و شوێنه‌ی كه تیرۆریستان خۆیان تێیدا حه‌شار دابوو ده‌ستنیشان كرا، كه ده‌كه‌وته ستووری ژێر ده‌سه‌ڵاتی حكومه‌تی فیدراڵی.
هه‌روه‌ها هاتووه: ئێواره‌ی (5ی ته‌مموز/ یۆلیۆی 2022)، به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ هێزه عێراقییه‌كان و هێزه‌كانی هاوپه‌یمانێتی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش توانرا تیرۆریست "حاچم محه‌ممه‌د ره‌شید ره‌بیع ئه‌لئیسحاقی" و سێ تیرۆریستی دیكه‌ی یاوه‌ری بكرێنه ئامانج و به سزای خۆیان بگه‌یه‌نرێن.
ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان ئاشكراشیكردووه، كه كه‌سێكیان ده‌ستگیركردووه به ناوی "ق.ی.ح.أ" كه هاوكاری لۆجستیی گه‌یاندووه‌ته چه‌كدارانی داعش.