رووسيا مووشه‌كى ناووكى ده‌جوڵێنێت
K24 – هه‌ولێر:
چاوه‌ڕوانده‌كرێت به هاتنى ساڵى 2019 رووسيا ژماره‌يه‌ك مووشه‌كى ناووكى له كالينينگراد جێ‌گير بكات.
ئاژانسى هه‌واڵده‌رى رۆيته‌رز بڵاويكردووه‌ته‌وه، رووسيا ژماره‌يه‌ك مووشه‌كى جۆرى ئه‌سكه‌نده‌ر كه به موشه‌كى باليستى مه‌دودا كورت ناسراوون له كالينينگراد جێ‌گير بكات.
گرتنه به‌رى ئه‌و هه‌نگاوه بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى هه‌ر جۆره هێرشێكى وڵاتانى خۆرئاوايه بۆ سه‌ر رووسيا.
له‌و باره‌يه‌وه ستيڤن بێفر، باڵيۆزى پێشووى ئه‌مريكا له ئۆكرانيا رايگه‌ياند، رووسه‌كان پلان بۆ زۆر شت داده‌نێن بۆ ئه‌وه‌ى وه‌ك كاردانه‌وه به‌رامبه‌ر به وڵاتانى ديكه ئه‌نجامى بده‌ن.
بڕياره په‌يمانى باكوورى ئه‌تڵه‌سى مانگى داهاتوو له وارشۆ كۆببێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى ژماره‌يه‌ك بڕيار له وه‌ڵامى هه‌وڵه‌كانى رووسيا ده‌ربكات.
گريمانه‌ى ئه‌وه‌شده‌كرێت، ئه‌و كۆبوونه‌وه‌يه ببێته سه‌ره‌تايه‌كى نوێ بۆ ئه‌وه‌ى رووسيا هه‌نگاوى ديكه بنێت.
سه‌رچاوه‌يه‌كى نزيك له سووپاى رووسيا رايگه‌ياندووه، مۆسكۆ رێككاره‌كانى دواخستووه بۆ ئه‌و كاته‌ى له 2018دا سيستمى به‌رگرى مووشه‌كى پۆڵه‌ندا كۆتاييان دێت.
له 2014ه‌وه په‌يوه‌ندييه‌كانى نێوان رووسيا و ئه‌مريكا روويان له گرژى كردووه به تايبه‌تى دواى ئه‌وه‌ى سه‌رۆكى رووسيا ڤلاديمێر پۆتين بڕياريدا ده‌ست له كاروبارى ئۆكرانيا و خۆپيشاندانه‌كانى ئه‌و وڵاته وه‌ربدات.