لوتکەی جه‌دده 10 ملیار دۆلاری بۆ ئاسایشی خۆراکی ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست دابینكرد
K24- هه‌ولێر:
لە راگەیه‌ندراوی کۆتایی لوتکەی جه‌دده، پابەندی وڵاتانی به‌شدار بە پاراستنی ئاسایشی ناوچەکە، زیادکردنی هەناردەی نەوت و دابینکردنی 10 ملیار دۆلار بۆ ئاسایشی خۆراک، جه‌ختی له‌سه‌ر كرایه‌وه.
هه‌روه‌ها ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش كرا، لوتکەی جەددە بۆ یەکخستنی هەوڵەکانی وڵاتانی ناوچەکەیە، بۆ رووبەرووبوونەوەی تیرۆر.
له راگه‌یه‌ندراوی كۆتایی لوتكه‌ی جه‌دده‌دا هاتووه، پڕکردنەوەی پێداویستیەکانی ئاسایشی وزە و خۆراک، هاوکاریکردن و یەکخستنی وڵاتانی ناوچەکە بۆ ئەوەی بتوانن لەبەرامبەر هەڕەشەکان بەرگری لەخۆیان بکەن، ئاماژه‌یان بۆ كرا.
لە چوارەم و کۆتا رۆژی سەردانەکەیدا بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، جۆ بایدن سەرۆکی ئەمه‌ریکا لەگه‌ڵ وڵاتانی ئەنجومەنی هاریکاری کەنداو (کۆ سێ) کۆبووەوە.
سەرۆکی ئەمه‌ریکا دڵنیاییدا، ئەمه‌ریکا چالاک‌تر لە جاران لە ناوچەکەدا دەمێنێتەوە و هیچ بۆشاییەک دروست ناکات تاكو چین، رووسیا و ئێران پڕیبکەنەوە.
محەممەد بن سەلمان، جێنشینی سعوودیە ئامادەیی وڵاتەکەشی دووپاتکردەوە بۆ زیادکردنی بەرهەمهێنان و هەناردەی نەوت بۆ 13 ملیۆن بەرمیل نەوت له رۆژێكدا.
بن سەلمان وەک چاوەڕێدەکرا داوای لە ئێران کرد دەستێوەردان لە کاروباری ناوخۆی وڵاتاندا نەکات و هاوکار بێت لەگەڵ ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم.