نێچیرڤان بارزانی و مه‌سرور بارزانی سه‌ری ساڵی مه‌ندائییه‌كان پیرۆزده‌كه‌ن
K24- هه‌ولێر:
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، نێچیرڤان بارزانی له تویتێكدا په‌یامێكی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی پێكهاته‌ی ئایینی سابیئه‌ی مه‌ندائی كرد و تێیدا نووسیوویه‌تی: " بەبۆنەی سەری ساڵی مەندائییەکان، گەرمترین پیرۆزبایی لە برایانی سابیئەی مەندائی دەکەم، هیواخوازم جەژنێکی خۆش و پڕ خێر و بەرەکەت بێت".
هه‌روه‌ها سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان گوتی: "تەمەننا دەکەم هەست و سۆزی برایەتی، چەسپاندنی بنەمەکانی تەبایی و پێکەوەژیان لەنێوان هەموو پێکهاتەکانی نیشتیمان‌دا پته‌وتر ببێت".
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، مه‌سرور بارزانی له تویتێكدا به‌بۆنه‌ی سه‌ری ساڵی پێكهاته‌ی ئایینی (سابیئه‌ی مه‌ندائی)، پیرۆزباییان لێده‌كات و هیوایان بۆ ده‌خوازێت و له‌نێو كه‌شوهه‌وای پێكه‌وه ژیان جه‌ژن و خۆشی به‌ڕێبكه‌ن.
سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر گوتی: "لەگەڵ هاتنی ساڵی نوێی سابیئه‌ی مه‌ندائی، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی خوشک و برایانمان لە عێراق و جیهان دەکەم".
له تویته‌كه‌یدا گوتیشی: "هیوای ئارامی و ته‌بایتان بۆ دەخوازم، داوا لە یه‌زدان دەکەم جه‌ژنی ئەوان و ته‌واوی مرۆڤایەتی به‌خۆشی و شادی، له‌نێو كه‌شوهه‌وای پێكه‌وه‌ژیان، خۆشه‌ویستی و لێبورده‌یی بكه‌نه‌وه".
زۆرێک لە پەیڕەوانی ئایینی سابیئەی مەندائی نیشتەجێی باشووری عێراق بوونە، بەڵام بەهۆی شەڕی تائیفی و هەڕەشەی گرووپە جیاوازەکانەوە، بەشێکیان هاتوونەتە هەرێمی کوردستان و ئەوانی دیکەش بە وڵاتانی ئەوروپیدا بڵاوبوونەوەتەوە.
بە گوێرەی ئاماری ئەنجوومەنی کاروباری سابیئەی مەندائییەکانی عێراق، لە ساڵی 2003 ژمارەی مەندائییەکان نزیکەی 100 ھەزار کەس بووە، بەڵام شەڕی تائیفی و مەزھەبی و ھەڕەشەی گرووپە چەکدارەکان ژمارەی پەیڕەوانی ئەو ئایینەیان لە عێراق بۆ نزیکەی 15 ھەزار کەس کەم کردووەتەوە.
مەنداییەکان لە باشوور و ناوەڕاستی عێراق فرۆشگای زێڕنگەرییان هەبووە، پیشەیەک کە لە دێرزەمانەوە ناوبانگیان پێ دەرکردووە.