خانه‌نشینان بڕی 25 ملیۆن دیناریان پێده‌درێت
K24 - هه‌ولێر:
بانكی رافیده‌ین، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاشكرای كرد، بڕیار دراوه ته‌مه‌نێكی دیاریكراوی خانه‌نشیان قه‌رزی 25 ملیۆنی دینارییان پێبدرێت.
ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی بڵاویكرده‌وه، به گوێره‌ی رێنماییه‌كانی بانكی رافیده‌ین، خانه‌نشیانی ته‌مه‌نی 73 ساڵ به‌ره‌و خوار ده‌توانن له پێشینه‌یه‌كی قه‌رز سوودمه‌ندبن، كه له 5 ملیۆنه‌وه ده‌ستپێده‌كات تا 25 ملیۆن دیناری عێراقی.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی بانكی رافیده‌ین، پێشكه‌شكردنی داواكاری بۆ ئه‌و قه‌رزه، جگه له به‌غدا، له لقه‌كانی ئه‌و بانكه‌وه ده‌بێت، له ته‌واوی پارێزگاكانی عێراق، ئاماژه به‌وه‌ش كراوه، پێدانی ئه‌و قه‌رزه بۆ ئه‌و خانه‌نشیانه‌یه، كه راسته‌وخۆ له بانكه‌وه مووچه‌ی خانه‌نشینی وه‌رده‌گرن.