پۆلیسی سلێمانی: چوار ئۆتۆمبێل دەستی بەسەرداگیرا و تۆمەتبارێكیش دەستگیركرا

"لە دادگای هەولێر فەرمانی دەستبەسەرداگرتنی ئۆتۆمبێلەکان دەرچووە"
پۆلیسی ساێمانی له‌سه‌ر فه‌رمانی دادگای هه‌ولێر  4 ئۆتۆمبێلی ده‌ستیبه‌سه‌رداگرت
پۆلیسی ساێمانی له‌سه‌ر فه‌رمانی دادگای هه‌ولێر 4 ئۆتۆمبێلی ده‌ستیبه‌سه‌رداگرت

K24 - سلێمانی:

پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، دەستیان بەسەر چوار ئۆتۆمبێلدا گرتووە، کە لە دادگای هەولێر فەرمانی دەستبەسەرداگرتنیان هەبووە و تۆمەتبارێکیش دەستگیرکراوە.

پۆلیسی سلێمانی ئەمڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ ئاشكرای كرد، دوای ئەوەی لەلایەن دادگای هەولێرەوە فەرمانی دەستبەسەرداگرتنی چەند ئۆتۆمبێلێک گەیشتە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، تیمه‌كانی پۆلیس لێكۆڵینەوەكانی دەستپێكرد و لە هەڵمەتێكدا لەلایەن بنكەی پۆلیسی چوارچراوە توانرا ئۆتۆمبێلەكان بدۆزرێنەوە و دەستیانبەسەردا بگیرێت.

545465

ئاماژه‌ به‌وه‌ش كراوه‌، لە هەڵمەتەکەی پۆلیسی سلێمانیدا، ئۆتۆمبیلێک دەستی بەسەرداگیراوە، کە تابلۆکەی ساختەبووە و خاوەنەکەشی کە ناوی (ب، ز، م) بووە، دەستگیرکراوە.

بەگوێرەی ئه‌و وێنەنانه‌ی پۆلیسی سلێمانی بڵاویکردووەتەوە، سێ لەو ئۆتۆمبێلانە، هەڵگری تابلۆی شارەکانی ناوەڕاست و باشووری عێراقن و یەکێکی دیکەشیان تابلۆی ژمارە کاتیی له‌سه‌ر بووە، بەڵام پۆلیسی سلێمانی ئەوەی روون نەکردووەتەوە، دادگای هه‌ولێر بە چ هۆکارێک فەرمانی دەستبەسەراگرتنی بۆ ئەو ئۆتۆمبیلانەی دەرکردووە.

45656