چاڤی هێرناندێز هێشتا له پێكهاتهكهی دڵنیا نییه
لە ئەگەری مانەوەی مێمفێس دێپای هۆڵەندی، بە ئەگەرێکی زۆرەوە بارسێلۆنا بۆ وەرزی داهاتوو حەوت یاریزانی هێرشبەری پێشەوە و باڵی دەبێت و ململانێ لەسەر پێگەیەک لە پێکهاتەی سەرەکی یانە کەتەلۆنییەکە دەکەن.
دوایین دوو گرێبەستی بارسێلۆنا بۆ بەهێزترکردنی پێکهاتەکەی گواستنەوەی دوو هێرشبەری نوێ بوو بۆ ریزەکان، بارسێلۆنا رافینینای بەڕازیلی لە لیدز یونایتدی ئینگلیزییەوه بۆ ماوەی پێنج ساڵ گواستەوە ریزەکانی و لەگەڵ رۆبێرت لیڤاندۆڤسکی پۆڵەندیش گەیشتە رێککەوتن بۆ ئەوەی لە وەرزی داهاتوو درێسی یانە کەتەلۆنییەکە بپۆشێت.
بارسێلۆنا ئێستا زیاتر لە نیو دەرزەن هێرشبەری هەیە و چاوەڕێ دەکرێت بۆ وەرزی داهاتوو رکابەرییەکی بەهێز لە نێوان هێرشبەران بۆ گرتنی پێگەیەک لە پێکهاتەی سەرەکی لە نێوان هێرشبەرەکان بکرێت.
بارسێلۆنا ئێستا تەنیا لە هێڵی هێرشبردن حەوت یاریزانی پێشەوە و باڵی هەیە، ئانسۆ فاتی، عوسمان دێمبێلێ، مێمفێس دێپای، ئێمێریک ئۆبامیانگ، فێران تۆرێس، رافینیا و رۆبێرت لیڤاندۆڤسکی، ئەو یاریزانانەن ململانێیەکی بەهێز دەکەن بۆ ئەوەی شوێنی خۆیان لە پێکهاتەی سەرەکی بکەنەوە.
دەنگۆی زۆر هەیە لەسەر رۆیشتنی مێمفێس دێپای هۆڵەندی لە یانەکە و پۆشینی درێسی یانەیەکی دیکە لە وەرزی داهاتوو، بەڵام لە ئەگەری بەردەوام بوونی یاریزانی ناوبراو، ئەوا حەوت یاریزان لە هێڵی پێشەوە و هێرشبردنی بارسێلۆنا لەسەر پێکهاتەی سەرەکی شەڕیان دەبێت و دەبنە چەکی بەردەستی چاڤی لە یارییەکان.
بارسێلۆنا لە بازاڕی گواستنەوەکان چالاکە و دەیەوێت بۆ وەرزی داهاتوو رکابەری لەسەر سەرجەم ناسناوەکان بکات، چاوەڕێش دەکرێت لە ماوەی داهاتوو چەند یاریزانێکی دیکە بگوازێتەوە ریزەکانی لە نێوانیان جولێس کۆندێی بهرگریكاری سێڤییای ئیسپانیە.
رۆژنامهی ماركا، له راپۆرته ههواڵێكدا نووسیویهتی: چاڤی هێرناندێز هێڵی پێشهوهی زۆر بههێز كردووه، بهڵام رهنگه بههۆی هاوسهنگی راگرتن له نێوان ئهو ههموو هێرشبهرانه تووشی كێشهی بكات، جگه لهوهش هێشتا نهیتوانیوه ئهو ترس و دڵهڕاوكێیهی هاندهران لهسهر هێڵی بهرگری ههیبوو بیڕهوێنێتهوه.