لیڤاندۆڤسكی بهڵێنێك به هاندهرانی بارسێلۆنا دهدات
دوای ئەوەی بەفەرمی بایرن میونشن و بارسێلۆنا گەیشتنە رێککەوتن، رۆبێرت لیڤاندۆڤسکی راستهوخۆ ئهورووپای جێهێشت و بەرەو میامی گەشتی کرد و سەرلەبەیانی ئهمڕۆ گەیشتە ئەمریکا، لیڤا له یهكهمین لێدوانیدا بهڵێنی دا هاوكاری بارسێلۆنا بكات بۆ گهڕانهوهی بهرهو لوتكه.
بەگوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ لەوانەیە رۆژی سێشەممە لیڤا بەرامبەر ئینتەر میامی یاریی بکات، بەڵام هێشتا تەواو یەکلا نەبووەتەوە.
رۆبێرت لیڤاندۆڤسكی هێرشبهری پۆڵهندی نوێی بارسێلۆنا له یهكهمین لێدوانی میدیایی دا، رایگهیاند ئامادهیه بۆ ركابهرییهكی نوێ، دهشڵێت: دەمەوێت لە یانەیەکی گەورە یاریی بکەم، لێرەم بۆ ئەوەی یارمەتی بارسێلۆنا بدەم لە گەڕانەوەی بۆ لوتکە، قسەم لەگەڵ چاڤی کردووە، لە بڕیاردان بۆ یاریکردن لەگەڵ بارسێلۆنا دوودڵ نەبووم و بە ئاسانی بڕیارمدا، دەمەوێت لەگەڵ ئەم یانەیە ناسناوەکان ببەمەوە.
لیڤا له بهشێكی دیكهی قسهكانی دا ئاماژهی بۆ ئهوه كرد كه ئهو ویستی جگە لە خولی ئەڵمانی لە خولێکی دیکە یاریی بكات، دهشڵێت: دەمێکە ئەو بڕیارەم داوە بۆ ئەوەی تاقیکردنەوەیەکی نوێ بکەم، دەمەوێت پێشتان بڵێم بڕیاری جیهێشتنی بایرن و بۆندزلیگا قوڕسترین بڕیاربوو لە ژیانمدا.
لیڤا گوتیشی: دەمەوێت لە شوێنێکی دیکە بژیم و خێزانەکەم ژیانێکی نوێی هەبێت، لە ساڵی داهاتووش کلارای کچم دەست بە خوێندن دەکات و پێویست بوو ئەم بڕیارە بدەم، رەنگە لە کاتێکی دیکە هەرگیز رێک نەکەوتبایە، هەندێك دەرفەتیش لە ژیاندا تەنیا یەکجارە.
لیڤاندۆڤسكی 33 ساڵ، له هاوینی 2014 له یانهی بورووسیا دۆرتمۆند به بههای 50 ملیۆن یۆرۆ بۆ یانهی بایرن میونشن گواسترایهوه، لهم ماوهیهدا لیڤا له كۆی 374 یاری، 344 گۆڵ و 72 ئاسیستی تۆمار كردووه.