كازمی به‌ په‌له‌ شاندێك ره‌وانه‌ی زاخۆ ده‌كات

مسته‌فا كازمی، سه‌رۆكی حكومه‌تی عێراق
مسته‌فا كازمی، سه‌رۆكی حكومه‌تی عێراق

K24 – هه‌ولێر:

دوای تۆپبارانی ناوچه‌یه‌كی گه‌شتیاری و شه‌هیدبوونی 9 هاووڵاتی و برینداربوونی 24 هاووڵاتی دیكه‌، مسته‌فا كازمی، سه‌رۆكی حكومه‌تی عێراق، شاندێك ره‌وانه‌ی  زاخۆ ده‌كات.

به‌ گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌تی عێراق، مسته‌فا كازمی، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌، فوئاد حوسێن و شاندێكی ئه‌منی ره‌وانه‌ی ئه‌و ناوچانه‌ ده‌كات، كه‌ تۆپباران كران و بریندارانی تۆپبارانه‌كه‌ به‌سه‌رده‌كه‌نه‌وه‌.