مەسرور بارزانی: دەبێت وەک قەوارەیەکی فیدراڵی و دەستووری مامەڵە لەگەڵ هەرێمی کوردستان بکرێت

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە گەڵ سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عێراق کۆبووەوە
مه‌سرور بارزانی و فائق زێدان / ئه‌مڕۆ 23ـی ته‌مموز
مه‌سرور بارزانی و فائق زێدان / ئه‌مڕۆ 23ـی ته‌مموز

K24 - هەولێر:

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عێراق کۆبووەوە و رایگەیاند، "دەبێت وەک قەوارەیەکی فیدراڵی و دەستووری مامەڵە لەگەڵ هەرێمی کوردستان بکرێت".

لە سەردانەکەیدا بۆ بەغدا، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ ئەمڕۆ شەممە 23ی تەمموزی 2022، لەگەڵ فائق زێدان سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عێراق کۆبووەوە، لە دیدارەکەدا، گفتوگۆ دەربارەی گرنگیی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی لە سەر بنەمای دەستوور کرا.

بەگوێرەی راگەیەندراوی کۆبوونەوەکە، سەرۆکی حکومەت جەختی لەوە کردەوە کە "دەبێت وەکو قەوارەیەکی فیدراڵی و دەستووری مامەڵە لەگەڵ ھەرێمی کوردستان بکرێت".

هاوکات، سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری، پشتگیریی خۆی بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان ھەرێم و حکومەتی فیدراڵی لە ڕێگەی گفتوگۆ و بەپێی دەستوور دەربڕی کە لە بەرژەوەندی ھەموو ھاووڵاتییانی عێراقدا بێت.

مه‌سرور بارزانی و فائق زێدان ئه‌مڕۆ له‌به‌غدا كۆبوونه‌وه‌
مه‌سرور بارزانی و فائق زێدان ئه‌مڕۆ له‌به‌غدا كۆبوونه‌وه‌
مه‌سرور بارزانی و فائق زێدان له‌باره‌ی
مه‌سرور بارزانی و فائق زێدان له‌باره‌ی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا كۆبوونه‌وه‌