بەشێک لە پەرلەمانتاران داوای بایکۆتکردنی کاڵای تورکی دەکەن
K24 - هه‌ولێر:
بە گوێرەی راگەیەندراوێکی فەرمانگەی راگەیاندنی پەرلەمانی عێراق، ژمارەیەک لە پەرلەمانتاران داوایان کردووە، لە دژی هێرشی تورکیا، دەروازە سنوورییەکان بەڕووی تورکیا دابخرێن.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە: ئەو پەرلەمانتارانە داوایان کردووە، چاوخشاندنەوە بە مامەڵە بازرگانییەکان لەگەڵ تورکیا بکرێت و پەیوەندییە بازگرانییەکان رابگیرێن. تاوەکو تورکیا بە فەرمی داوای لێبوردن دەکات.
ئەمە لە کاتێکدایە، بە گوتەی سەرۆکی کۆمەڵەی بازرگانانی تورکیا و عێراق، کاڵای تورکی سەدا 90ـی بازاڕەکانی عێراقی پێکهێناوە و قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی لە نێوان هەردوو وڵات نزیکەی 20 ملیار دۆلارە.
هەروەها، عێراق و تورکیا ئامانجیان ئەوە بوو قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی بۆ 50 ملیار دۆلار بەرزبکەنەوە.
هه‌ڵوێستی ئه‌و په‌رله‌مانتارانه‌ی عێراق، دوای ئه‌وه هات، كه سوپای توركیا رۆژی چوارشه‌ممه‌ی رابردوو تۆپبارانی هاوینه‌هه‌واری په‌ره‌خی له سنووری زاخۆ كرد، كه بووه هۆی شه‌هیدبوونی 9 گه‌شتیاری عه‌ره‌ب و برینداربوونی 29 كه‌س. ئه‌مه‌ش ناڕه‌زایی حكومه‌تی عێراق و هه‌رێمی كوردستانی لێكه‌وته‌وه و ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی دانیشتنێكی تایبه‌تی له‌سه‌ر ئه‌مه كرد.