حه‌لبووسی داوا لە لایەنەکان ده‌كات بەرپرسیارێتی دۆخی عێراق لە ئەستۆ بگرن
K24 - هه‌ولێر:
محه‌مه‌د حه‌لبووسی، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق په‌یامێكی به‌بۆنه‌ی سه‌ری ساڵی كۆچی بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند، داوا لە لایەنە سیاسییەکان ده‌كه‌م بۆ رێگریکردن لە ئاڵۆزیی زیاتری وڵات، بەرپرسیارێتی پاراستنی بەرژەوەندییەکانی خەڵک لە ئەستۆ بگرن.
جه‌لبووسی له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر ئاماژه‌ی به‌وه كرد، له‌گه‌ڵ هاتنی ساڵی نوێی كۆچی داواكارین له خوای گه‌وره وڵاته‌كه‌مان بپارێزێت و سه‌قامگیری به‌رقه‌رار بێت. هیودارین ساڵی نوێ ببێته مایه‌ی لێكتێگه‌یشتن و هاریكاری له پێناوی عێراق.
سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، پێویسته هه‌موومان پێكه‌وه كار بكه‌ین بۆ پێش‌گرتن له تێكچوونی بارودۆخی وڵاته‌كه‌مان و به‌رامبه‌ر به‌رژه‌وه‌ندیی خه‌ڵك و نیشتمان به‌رپرسیارێتی نه‌ته‌وه‌یی له ئه‌ستۆ بگرین.