زۆری تێچوون هەڕەشە لە دووەم گەورەترین پیشەسازی لە عێراق دەکات
K24 - ههولێر:
بەهۆی زۆری تێچوونەوە، دووەم گەورەترین پیشەسازی لە عێراق دووچاری کێشەی گەورە بووەتەوە، بهڵام پلانیان ههیه ئاستی بەرهەمهێنان بەرزبکەنەوە و تێچووەکان کەمبێتەوە.
کۆمپانیای گشتی چیمەنتۆی عێراق، کە یەکێکە لە کۆمپانیاکانی سەر بە وەزارەتی پیشەسازی و کانزاکانی عێراق، رایگەیاند، بەهۆی زۆری تێچوونەوە، لە بەرهەمهێنانی ماددەی چیمەنتۆ دووچاری کێشە بوونەتهوه.
محەمەد ئەمین، بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیاکە ئاشكرایكرد، سەرەڕای ئاستەنگییەکان لە نیوەی یەکەمی ئەمساڵ 3.893 ملیۆن تۆن چیمهنتۆیان بەرهەمهێناوە. جەختیشی کردەوە، کۆمپانیاکەیان بە گوێرەی ئاراستەی وەزارەت کاردەکات و پلانەکانی جێبەجێ دەکات.
ئاماژەی بەوەش كرد، پلانی سەرەکیان ئەوەیە ئاستی بەرهەمهێنان بەرزبکەنەوە و تێچووەکان کەمبێتەوە، روونیشكردهوه، سەرەڕای هەموو هەوڵەکانیان، بەڵام تێچووی بەرهەمهێنانیان زۆرە و بە تایبەت کە ئێستا نرخی لیترێک نەوتی رەش بۆ 350 دینار بەرزبووەتەوە.