ئینفۆگرافیک..بە ئامانجکردنی وێستگەی ئەتۆمی زاپۆریژیا
K24 - هەولێر
لەگەڵ دەستپێکردنی هێرشی رووسیا بۆ سەر ئۆکرانیا، مەترسییەکی زۆر کەوتووەتە سەر دامەزراوە گرنگەکانی ئۆکرانیا، لەنێویاندا بنکە ئەتۆمییەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا.
بە گشتی لە ئۆکرانیا 15 بنکەی ئەتۆمی هەیە کە ئێستا حەوتیان کاردەکەن، گرنگترینیان زاپۆریژیا-یە، کە بەهۆی هێرشی رووسیا زیانی زۆری بەرکەوتووە.