سەدر: هیچ گەندەڵکارێك فەرمانڕەوایمان ناکات
K24 - هەولێر:
موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر پەیامێکی بەبۆنەی 10ـی موحەرەم بڵاوکردەوە و تێیدا گوتی: هیچ گەندەڵکارێك فەرمانڕەوایمان ناکات.
موقتەدا سەدر لە دوایین تویتیدا دەڵێت، ملکەچی هیچ گەندەڵکارێك نابین، هیچ گەندەڵکارێكیش فەرمانڕەوایمان بکات.
رۆژی 6ـی ئابی 2022، رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در له تویتێكدا ئاماژه‌ی بەوەدا، هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی په‌رله‌مان بووه‌ته داواكارییه‌كی جه‌ماوه‌ری و سیاسی، ئالته‌رناتیڤێكی دیكه‌ی نییه.
لە وەڵامی ئەمەدا، نووری مالیكی سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسا له گوتارێكی ته‌له‌ڤزیۆنیدا به‌بۆنه‌ی ساڵیادی عاشوورا، رۆژی (دووشه‌ممه 8ـی ئاب/ ئۆگێستی 2022) رایگه‌یاند، تا په‌رله‌مان كۆنه‌بێته‌وه، هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته ئه‌نجامنادرێت و په‌رله‌مانیش هه‌ڵناوه‌شێندرێته‌وه.
رۆژی 25ـی ته‌مموزی 2022، چوارچێوەی هەماهەنگی (محەمەد شیاع سوودانی) بۆ پۆستی سەرۆک وەزیرانی عێراق كاندیدكرد، به‌ره‌به‌یانی رۆژی شه‌ممه 30ـی ته‌مموز/ یۆلیۆی 2022، لایه‌نگرانی ره‌وتی سه‌در، دژی هه‌نگاوه‌كه‌ی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی له شه‌قامی كۆمارییه‌وه به‌ره‌و ناوچه‌ی سه‌وز به‌رێكه‌وتن و به‌ربه‌سته‌كانیان لابرد و دواتر چوونه ناو باڵه‌خانه‌ی په‌رله‌مانی عێراق.