پۆگبا له گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ ماڵه‌كه‌ی پێشووی نزیك بۆته‌وه
رۆژنامه‌یه‌كی ئیسپانیا هه‌واڵێكی شۆكی بۆ ریال مه‌درید بڵاو كرده‌وه و كه تێیدا ئاشكرای كردووه كه پۆگبا نابێته مه‌دردی و به ته‌واوه‌تی له‌گه‌ڵ مانچێسته‌ر یونایتد رێككه‌وتووه.
رۆژنامه‌ی ئاسی ئیسپانیا، له چاپی ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌دا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه مه پۆگبا به بڕی 120 ملیۆن یۆرۆ په‌یوه‌ندی به مانچێسته‌ر یونایتد ده‌كات.
به‌پێی هه‌مان سه‌رچاوه، خۆزێ مۆرینهۆ خۆی رۆڵێكی گه‌وره‌ی هه‌بووه له گفتووگۆیه‌كان له‌گه‌ڵ مینۆ رایۆلای به‌ڕێوه‌به‌ری كاره‌كانی پۆگبا و رازیكردنی ئه‌و یاریزانه بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی به‌ره‌و مانچێسته‌ر یونایتد.
پۆگبای ته‌مه‌ن 23 ساڵان، له هاوینی 2011 به گرێبه‌ستێكی بێبه‌رامبه‌ر له مانچێسته‌ر یونایتده‌وه بۆ یوڤێنتۆس گواسترایه‌وه، ئێستاش ئه‌م یاریزانه كه ئاستی به‌ره‌و هه‌ڵكشان چووه 2 ساڵ هه‌وڵی گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ ئۆڵد ترافۆرد ده‌دات.