كازمی هۆشداری دا
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكی حكومه‌تی عێراقی ئیتیحادی، مسته‌فا كازمی، هۆشداری دا له خراپی ره‌وشی دارایی كابینه‌كه‌ی و رایگه‌یاند، تا ئێستا یاسای بودجه‌ی پێویست بۆ راییكردنی كاروباری رۆژانه‌ی وڵات له‌به‌رده‌ست نییه.
له وتاری ده‌ستپێكردنی كۆبوونه‌وه‌ی هه‌فتانه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیراندا، مسته‌فا كازمی وتارێكی پێشكه‌ش كرد.
له وتاره‌كه‌دا، كازمی وتی: 28 مانگ به‌سه‌ر ته‌مه‌نی كابینه‌دا تێده‌په‌ڕێت و له‌و ماوه‌یه‌دا ته‌نیا 6 مانگ كار به یاسای بودجه كراوه و به‌رده‌ست بووه. ئیدی چۆن به بێ بوونی یاسای بودجه كار ده‌كرێت.
وتیشی: ئێستا ئێمه له مانگی هه‌شته‌می ئه‌مساڵین، به‌ڵام تا ئێستا یاسای بودجه‌مان نییه. هۆكاری كێشه‌كه حكومه‌ت نییه، به‌ڵكو چه‌قبه‌ستوویی سیاسیی وڵاته‌كه‌یه.
ئه‌و پرسیاریشی كرد، ئێمه چۆن قوتابخانه درووست بكه‌ین و چۆن رێگه‌كان چاك بكه‌ینه‌وه و پڕۆژه‌كان بنیات بنێین.. به بێ بودجه ژیانی خه‌ڵك په‌كی كه‌وتووه.
سه‌رۆكی حكومه‌تی عێراق وتیشی: ئێمه 17 ساڵه دواكه‌وتووین، ئێستا ده‌رفه‌تێكمان له پێشه، كابینه‌ی ئێستا به یه‌ك ئاستی چوونیه‌ك له دووری هه‌موو لایه‌نه‌كان وه‌ستاوه. هه‌مووان سرنجیان له‌سه‌ر لایه‌نه ته‌كنیكییه‌كانه نه‌ك لایه‌نه سیاسییه‌كه، ئێمه هیوادارین كوتله و لایه‌نه سیاسییه‌كان پشتیوانی حكومه‌ت بكه‌ن بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌ركه‌كانی.