كه‌سێك له سعوودیه خۆی ته‌قانده‌وه
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكایه‌تی ئاسایشی سعوودیه، بڵاویكرده‌وه، داواكراوێك له رێگه‌ی پشتێنه‌یه‌كی بۆمبڕێژكراوه‌وه له‌كاتی گه‌یشتنی هێزه‌ئه‌منییه‌كان، خۆی ته‌قانده‌وه.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی سه‌رۆكایه‌تی ئاسایشی سعوودیه، له‌كاتی ده‌ستنیشانكردنی شوێنی داواكراوێك به‌ناوی (عه‌بدوڵڵا بن زاید عه‌بدولڕه‌حمان به‌كری) و گه‌یشتنی هێزه‌ئه‌منییه‌كان بۆ شوێنه‌كه‌ی، له رێگه‌ی پشتێنه‌یه‌كی بۆمبڕێژكراودا خۆی ته‌قانده‌وه.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، دوای خۆته‌قاندنه‌وه‌ی داواكراوه‌كه، 3 كه‌س له پێكهاته‌ی هێزه‌ئه‌منییه‌كان و كه‌سێكی پاكستانی برینداربوون، داواكراویش ده‌ستبه‌جێ گیانیله‌ده‌ستدا.
رووداوه‌كه له گه‌ڕه‌كی (ئه‌لسامر) له پارێزگای جه‌دده‌ی سعوودیه، ئه‌مڕۆ هه‌ینی 12ـی ئاب/ئۆگێستی 2022 روویدا.