ناسنامهی بكوژی كچهكهی ئهلیكساندهر دوگین ئاشكرا بوو
K24 - ههولێر:
له راگهیهندراوێكدا ئاژانسی ئاسایشی فێدراڵی رووسیا ئاماژهی بهوهدا، ناسنامهی بكوژی كچهكهی (ئهلیكساندهر دوگین)یان ئاشكراكردووه، كــه ئافرهتێكی ئۆكرانییه بەناوی (ناتالیا ڤۆڤک) و تەمەنی 43 ساڵه.
ئهمڕۆ دووشهممه 22ـی ئابی 2022، ئاژانسی ئاسایشی فێدراڵی رووسیا راگهیهندراوێكی لــهبارهی رووداوی كوشتنی كچهكهی ئهلیكساندهر دوگین، فهیلهسوفی ناوداری رووسی بڵاوكردهوه و رایگهیاند، هاووڵاتییەکی ئۆكرانی بەناوی (ناتالیا ڤۆڤک) كــه تەمەنی 43 ساڵه كچی فهیلهسوفه ناودارهكهی رووسیای كوشتووه.
لە راگەیهندراوەکەی ئاژانسی ئاسایشی فێدراڵی رووسیادا هاتووە، ناتالیا ڤۆڤک لە 23ـی تەمموزی 2022 لەگەڵ کچه 12 ساڵانەکەی بەناوی سەفیا میخالۆڤنا شابان، هاتوونەته ناو رووسیاوە، لە نزیك ئهو ماڵەی کچەکەی دوگین تێیدا ژیاوە، ئەپارتمانێکی بەکرێگرتووە، بهمهبهستی چاودێریكردنی جموجۆڵەکانی كچهكهی ئهلیكساندهر.
بەگوێرەی راگەیاندراوەکە، ئەو هاووڵاتییه ئۆکرانییە ئۆتۆمبێلێکی (مینی کوپەر)ی بەکارهێناوە بۆ هاتنە نێو رووسیا، کە ژمارەی کۆماری دۆنسیتیکی لەسەر بووە، لە مۆسکۆ ژمارەکەی گۆڕیوە بە ژمارەی کازاخستان، کاتێکیش لە رووسیا چووەتە دەرەوە، ژمارەکەی گۆڕیوە بە ژمارەی ئۆکرانی.
لەدوای رووداوەکە، هەریەك لە سەرۆکی کۆماری گەلی دۆنیستیک و سەرۆکی ئیدارەی خۆبەڕێوبەری زاپەرۆژێ، کردەوەکەیان خستەپاڵ هێزەکانی ئۆکراینا، بەڵام سەرۆکی نووسینگەی ڤلادیمێر زیلێنسکی، سهرۆكی ئۆكرانیا رەتی کردەوە ئۆكرانیا دەستی لەو کردەوە تیرۆریستیەدا هەبووبێت.
ئەلیکساندەر دوگین هیچ پۆستێکی فەرمی لەنێو کۆشکی کریملدا نییە، بەڵام بیرکردنەوە و هەنگاوەکانی زۆر نزیکە لە سیاسەتەکانی كریملن، زۆرێک بە مامۆستای پوتن ناوی دەبەن. دوگین فەیلەسوفێکی نەتەوەپەرستی رووسیە و بە دارێژەری ستراتیژی جەنگی ئۆکرانیا دادەنرێت.
داریای کچی ئەلیکساندەر دوگین، لە ساڵی 1992 لەدایکبووە و لە زانکۆی حکومی مۆسکۆ بەشی فەلسەفەی تەواوکردووە، لە میدیاکانی رووسیادا رۆژنامەنووس و سیاسییەکی کاریگەر بووە.