عومرەکارێکی کورد لە شاری مەککە کۆچی دواییکرد

مه‌ككه‌ی پیرۆز
مه‌ككه‌ی پیرۆز

K24 – هه‌ولێر:

بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرەى کوردستان ئاشكرایكرد، ئەمڕۆ لە شاری مەککەی پیرۆز عومره‌كارێك کۆچی دواییکرد.

كاروان ستوونی به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرەى کوردستان رایگه‌یاند، عومره‌كارێك به‌ناوی  فەریدە عه‌لی ئه‌حمه‌د،  دانیشتووی شاری ئاکرێیه‌ و تەمەنی زیاتر لە 60 ساڵە، ئەمڕۆ بەهۆی جەڵتەی دڵەوە کۆچی دواییکردووە.

ناوبراو ماوەی چەند رۆژێکە بە مەبەستی بە جێگەیاندنی سونەتی عومرە گەشتی وڵاتی عەرەبستانی سعوودییەی کردووە.

ناسن