له‌باره‌ی عه‌بادییه‌وه هاوپه‌یمانی نه‌سر راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه
K24 – هه‌ولێر:
هاوپه‌یمانی نه‌سر، ئاشكرایكرد، حه‌یده‌ر عه‌بادی خاوه‌نی هیچ فه‌وجێكی پاسه‌وانی نییه، ئه‌وه‌ی ده‌گوترێت له‌وباره‌یه‌وه ناڕاستن.
هاوپه‌یمانی نه‌سر، كه حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات، ئه‌مڕۆ (شه‌ممه 3ـی ئه‌یلوول/سێپتێمبه‌ری 2022)، راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه، تێیدا هاتووه: "عه‌بادی خاوه‌نی هیچ فه‌وجێكی پاسه‌وانی نییه، ئه‌وه‌ی له‌وباره‌وه ده‌گوترێن، ناڕاستن".
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، پاسه‌وانه‌كانی حه‌یده‌ر عه‌بادی له‌چه‌ند كه‌سێك پێكهاتوون، كه ژماره‌یان له‌وه كه‌متره كه بۆ كه‌سایه‌تییه فه‌رمییه‌كان ده‌ستنیشانكراوه.
حه‌یده‌ر ئه‌لعه‌بادی، له ساڵی 1952 له شاری به‌غدا له‌دایكبووه، هه‌ڵگری بڕوانامه‌ی به‌كالۆریۆسه له‌زانكۆی ته‌كنه‌لۆژی به‌غدا.
له 2014ـدا له‌لایه‌ن هاوپه‌یمانی نیشتمانیی شیعه‌كانه‌وه، بۆ پۆستی سه‌رۆكوه‌زیران به‌ربژێركرا.