به مووشه‌ك هێرشكرایه سه‌ر بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له سووریا

K24 – هه‌ولێر
ته‌له‌فزیۆنی فه‌رمی سووریا بڵاویكرده‌وه، ده‌نگی چه‌ند ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له كێڵگه‌ی نه‌وتی "العمر" بیستراوه، كه گه‌وره‌ترین بنكه‌ی سه‌ربازی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكای لێیه.
هه‌روه‌ها ئاژانسی "سپوتینك" ئاشكرایكردووه، هۆكاری ته‌قینه‌وه‌كان له‌و كێڵگه نه‌وتییه، له ئه‌نجامی هێرشی مووشه‌كی بووه، كه ناوچه‌ی سه‌وزی نزیك له كێڵگه‌ی نه‌وتی ناوبراوی كردووه‌ته ئامانج.
هه‌روه‌ها ئه‌و ناوچه‌یه جیا له‌وه‌ی كێڵگه‌یه‌كی نه‌وتی لێیه و هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكاش بنكه‌ی سه‌ربازی خۆیان تێدا جێگیركردووه.
هێرشه‌كه له‌رێی سێ مووشه‌كی كاتیۆشاوه ئه‌نجامدراوه، تاكو ئێستا هیچ لایه‌نێك به‌رپرسیارییه‌تی ئه‌و هێرشه‌ی له ئه‌ستۆنه‌گرتووه.
سه‌باره‌ت به قه‌باره‌ی زیانه‌كان، هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا هیچ راگه‌یه‌ندراوێكیان بڵاونه‌كردووه‌ته‌وه، به‌ڵام شایه‌تحاڵه‌كان به ئاژانسی "سپوتینك"یان راگه‌یاندووه، چه‌ند ئۆتۆمبێلێكی فریاكه‌وتنیان بینیوه به‌ره‌و ناوچه‌ی سه‌وزی بنكه‌ی سه‌ربازی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا رۆیشتووه.
رۆژی چوارشه‌ممه‌ی رابردوو (25ی ئابی 2022)، چه‌ند مووشه‌كێك ئاراسته‌ی بنكه‌ی سه‌ربازی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له نزیك كێڵگه‌ی نه‌وتی "العمر"ـدا كرا، به‌هۆیه‌وه 3 سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكی برینداربوون، كه ئه‌وه‌ش پێنجه‌مین هێرشبوو له‌و مانگه‌دا بۆسه‌ر ئه‌و بنكه سه‌ربازییه.
كێڵگه‌ی نه‌وتی "العمر" به گه‌وره‌ترین كێڵگه‌ی نه‌وتی سووریا داده‌نرێت، ده‌كه‌وێـته رۆژهه‌ڵاتی پارێزگای دێره‌زوور.
دوای ئه‌وه‌ی له 2014، تیرۆرستانی داعش ده‌ستیان به‌سه‌ر كێڵگه‌ی نه‌وتی "العمر"دا گرت، له ئۆكتۆبه‌ری 2017، هێزه‌كانی سووریای دیموكرات، به پشتیوانی هاوپه‌یمانی نێوده‌ڵه‌تی، توانیان كێڵگه نه‌وتییه‌كه له‌ژێر ده‌ستی تیرۆرستانی داعش ده‌ربهێنن و له‌وكاته‌وه هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بنكه‌ی سه‌ربازی خۆیان له‌و ناوچه‌یه جێگیركردووه.