پارێزگای سلێمانی تەندەری چەند پڕۆژەیەکی راگەیاند

"پڕۆژەی ئاوەڕۆ لە گەڕەکی ئاوبارە و رێکخستنەوەی شەقام و کۆڵانەکان لە قولەرەیسی ئەنجام دەدرێن"
سلێمانی
سلێمانی

K24 - سلێمانی

پارێزگای سلێمانی تەندەری پڕۆژەی راکێشانی ئاوەڕۆ بۆ چەند کۆڵانێکی گەڕەکی ئاوبارە، لەگەڵ رێکخستنەوەی چەند کۆڵان و رێگایەک لە ناوچەی قولەرەیسی رادەگەیەنێت.

بەگوێرەی نووسراوێکی پارێزگای سلێمانی کە ئەحمەد عەلی ئەحمەد، جێگری پارێزگاری سلێمانی واژووی کردووە، تەندەری ئەنجامدانی دروستکردنی تۆڕی ئاوەڕۆ لە چەند کۆڵانێکی 29ی گەڕەکی ئاوبارە رادەگەیەنێت و لە رۆژی پێنج تا 18ی ئەیلوول تەندەر وەردەگیرێت و رۆژی 21ی هەمان مانگ، ئەنجامی تەندەرەکان رادەگەیەندرێت.

هەروەها بە گوێرەی نووسراوێکی دیکە، تەندەری کارکردن لە (ئاستی سب گرەید) بۆ بەشێک لە شەقام و کۆڵانەکانی ناوچەی قولەرەیسی راگەیەندراوە، کە 31ی ئابەوە دابەشکردنی تەندەر دەستیپێکردووە و تا رۆژی 13ی ئەیلوول کۆتایی دێت، رۆژی 18ی ئەیلوول ئەنجامی تەندەرەکان رادەگەیەندرێت.

بەگوێرەی نووسراوەکان، مەرج نییە پڕۆژەکان بۆ کەمترین نرخ دەربچێت، بەڵام پێویستە کۆمپانیاکان، ئەستۆپاکی باجی دەرامەتیان هەبێت بۆ ساڵی 2022.

ئەمە لەکاتێکدایە ماوەیەکە چەندین پڕۆژە لە سنووری پارێزگای سلێمانی وەستێنراون و وەبەرهێنەران گلەیی لە ئاستەنگەکانی بەردەمیان دەکەن بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەکان، ئەمڕۆش لەسەر ئەو پرسە قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ بەڕێوەبەر و فەرمانگەکانی سلێمانی کۆدەبێتەوە.

نووسراوی سەرۆکایەتی شرەوانی سلێمانی
نووسراوی سەرۆکایەتی شرەوانی سلێمانی
نووسراوی سەرۆکایەتی شرەوانی سلێمانی
نووسراوی سەرۆکایەتی شرەوانی سلێمانی