دشداشه‌ی گوللـه‌نه‌بڕیش په‌یدابوو
K24 - هه‌ولێر:
دیزاینه‌رێكی جلوبه‌رگی كۆڵۆمبی، به‌ناوی میگیڵ كاپالیرۆ، چه‌ند جۆرێكی جیاوازی جلوبه‌رگی گوللـه‌نه‌بڕی دیزاین كردووه، كه له‌ناویاندا، جلوبه‌رگی سعودی "دشداشه" و جلی دیكه‌ی فه‌رمی هه‌ن.
ئه‌مه‌ش به یه‌كه‌مجار داده‌نرێت كه دشداشه‌ی گوللـه‌نه‌بڕ "دشداشه‌ی درع"، كه شیاوبێت بۆ پۆشین و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، كێشی سووك بێت، دروست بكرێت.
نرخی هه‌ر جلوبه‌رگێكی گوللـنه‌بڕیش، ده‌گاته 6-8 هه‌زار دۆلار، ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه ته‌نها نرخی "گوللـه‌نه‌بڕ"ه‌كه، سێ هه‌زار و پێنج سه‌د دۆلاره.
كاپالیرۆ، كه دیزاینی ئه‌و جلوبه‌رگه نوێیه‌ی كردووه و تایبه‌ت به كه‌سایه‌تییه ناوداره‌كان دروستی ده‌كات، ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات به‌هۆی ئه‌و جلوبه‌رگه تایبه‌تانه، تا ئێستا ژیانی نزیكه‌ی 20 كه‌سی له مردن رزگاركردووه.
كاپالیرۆ نزیكه‌ی 21 ساڵه ئه‌و كاره ده‌كات، رایاگه‌یاند، ئه‌وه‌ی ئه‌و مه‌به‌ستیه‌تی ته‌نها قازانجی مادی و په‌یداكردنی پاره نییه، به‌ڵكو رزگاركردنی گیانی مرۆڤه‌كانه و ئه‌وه‌ش ئامانجی سه‌ره‌كی ئه‌وه، هاوكات كاره‌كانی ئه‌و دیزاینه‌ره، له 23 وڵاتی جیاواز نمایش ده‌كرێن.