پله‌ی گه‌رما ده‌گاته 49
K24 – هه‌ولێر:
ده‌سته‌ی كه‌شناسی عێراق پێشبینی ده‌كات ئه‌م هه‌فته‌یه پله‌كانی گه‌رما به به‌رزی بمێنێته‌وه و ئه‌و شه‌پۆله گه‌رمایه‌ی چه‌ند ڕۆژێكه عێراقی گرتووه‌ته‌وه تا كۆتایی هه‌فته به‌رده‌وام بێت.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا ده‌سته‌ی كه‌شناسی عێراق پێشبینییه‌كانی ڕاگه‌یاندووه" كه ئه‌م هه‌فته‌یه‌ش ئه‌و هه‌وا گه‌رمه‌ی چه‌ند ڕۆژێكه كاریگه‌ری له‌سه‌ر عێراق هه‌یه، تا ڕۆژه‌كانی كۆتایی هه‌فته به‌رده‌وام ده‌بێت و پله‌كانی گه‌رما به‌رزتر ده‌كاته‌وه.
ئاماژه به‌وه‌شكراوه،كه ڕۆژی چوار شه‌ممه پله‌كانی گه‌رما ده‌گاته به‌رزترین ئاست و چه‌ند پله‌یه‌كی دیكه به‌رز ده‌بێته‌وه، به‌ڵام كۆتایی هه‌فته كاریگه‌ری شه‌پۆله گه‌رماكه لاواز ده‌بێت.
پله‌ی گه‌رما له شاری هه‌ولێر بگاته"45" پله و له سلیمانی "42" پله.
له‌شاری به‌غدا پله‌ی گه‌رما "47" پله تۆمار ده‌كات و له پارێزگاكانی باشوری عێراق،به‌تایبه‌تی به‌سره و عه‌ماره، ده‌گاته "49" پله.