تەرمی شاژن گەیشتە لەندەن
K24 – هەولێر
تەرمی شاژنی بەریتانیا، ئێلیزابێسی دووهم گەڕێندرایەوە لەندەن و بڕیارە هەفتەی داهاتوو لە رێوڕەسمێکدا بە ئامادەبوونی زۆربەی سەرۆک و نوێنەری وڵاتانی جیهان بە خاکبسپێردرێت.
شاژنی بەریتانیا، ئێلیزابێسی دووهم کە 8ی ئەیلوول لە سکۆتلاند کۆچی دوایی کرد، بە فڕۆکەیەکی سەربە هێزی ئاسمانیی شاهانە گەڕێندایەوە لەندەن-ی پایتەختی بەریتانیا.
بەگوێرەی سەرچاوەکانی هەواڵ شەوی رابردوو تەرمی شاژنە ئێلیزابێسی دووهم، لە ئەدینبێرگ پایتەختی سکۆتلاندوە بە فڕۆکەیەکی سەربە هێزی ئاسمانیی شاهانە گەیشتووەتە لەندەن. ئەو تابووتەی کە تەرمی شاژنی بەریتانیای تێدابوو، دوای گەیشتنی بە لەندەن لە فڕۆکەخانەوە بە رێوڕەسمێکی فەرمی هێنرایە کۆشکی بەکینگهام. ژمارەیەک زۆر لە هاووڵاتییانی بەریتانیا بۆ بینینی تابووتەکەی شاژنی بەریتانیا، ئێلیزابێسی دووهم بە لێشاو رژانە سەر شەقامەکان.
ئەو تابووتەی کە تەرمی شاژنە ئێلیزابێسی دووەمی تێدایە، شەوی رابردوو لە کۆشکی بەکینگهام دانراوە و بڕیارە ئەمڕۆ بۆ هۆڵی وێستمینستەر بگوازرێتەوە.
شاژنی بەریتانیا ئێلیزابێسی دووهم، رۆژی پێنجشەممەی رابردوو 8ی ئەیلوولی 2022، لە کۆشکی بالمۆرال لە سکۆتلاند کۆچی دواییکرد.
بڕیارە تەرمی شاژنە ئێلیزابێس، رۆژی 19ی ئەیلوول لە رێوڕەسمێکدا لە کڵێسای ئابێی لە وێستمینستەر بە ئامادەبوونی زۆربەی سەرۆک و نوێنەرای وڵاتان بەخاکبسپێردرێت. پێشبینی دهكرێت زیاتر له دوو ههزار كهس له پادشا و سهرۆك و سهرۆك وهزیران و كهسایهتییه گرنگهكانی جیهان و بهریتانیا له كهنیسهی وێستمنستهر له مهراسیمی به خاكسپاردنی شاژنی كۆچكردووی بهریتانیا ئامادهبن.