به‌دواداچوون بۆ گرفته‌كانی كه‌رتی پیشەسازی و بازرگانی ده‌كرێت
K24 – هه‌ولێر:
كۆبوونه‌وه‌یه‌كی تایبه‌ت به گرفته‌كانی كه‌رتی و پیشه‌سازی و بازرگانی ئه‌نجامدرا. بڕیاردرا به راسپاردنی تیمێک لە نوێنەرایەتی سەرجەم وەزارەتە پەیوەندیدارەکان بۆ بەدواداچوون و دۆزینەوەی میکانیزمی گونجاو بۆ چارەسەرکردنی گرفتەکان.
ئه‌مرۆ دووشه‌ممه (19ی ئه‌یلوول/سێپتێمبه‌ری 2022)، كۆبوونه‌وه‌یه‌كی فراوان له دیوانی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی كه‌رتی پیشه‌سازی و بازرگانی له هه‌رێمی كوردستان به‌ڕێوه‌چوو.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، گرفتی کارگەکان و ئاستی پیشەسازی لەهەرێمی کوردستان و ئەو هۆکارانەی پەیوەستن بەسێکتەرەکانی دیكه لەوەزارەتە پەیوەندیدارەکان، هەروەها بابەتی بازرگانی و چۆنیەتی بوژانەوەی ژێرخانی ئابووری لەڕێگەی پەرەپێدانی پیشەسازی ناوخۆیی و رێکخستنی کەرتی بازرگانی بەوردی تاوتوێ کرا.
پاشان وەزیری بازرگانی و پیشه‌سازی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان راسپێردرا بە سەرپەرشتیکردنی تیمێک لە نوێنەرایەتی سەرجەم وەزارەتە پەیوەندیدارەکان بۆ بەدواداچوون و دۆزینەوەی میکانیزمی گونجاوی چارەسەرکردنی گرفتەکان.