باره‌گای بارزانی سه‌ره‌خۆشیی له خانه‌واده‌ی یه‌دوڵڵا فه‌یلی ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
باره‌گای بارزانی سه‌ره‌خۆشیی له خانه‌واده‌ی یه‌دوڵڵا فه‌یلی، پێشمه‌رگه‌ی شۆڕشی ئه‌یلوول و وه‌زیر له كابینه‌ی چواره‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 22ـی ئه‌یلوولی 2022، باره‌گای بارزانی له راگه‌یه‌ندراوێكدا سه‌ره‌خۆشیی له خانه‌واده‌ی (عه‌بدولكه‌ریم موراد) ناسراو به (یه‌دوڵڵا فه‌یلی)، پێشمه‌رگه‌ی شۆڕشی ئه‌یلوول و وه‌زیر له كابینه‌ی چواره‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كرد.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه: به‌م بۆنه خه‌مناكه‌وه، سه‌ره‌خۆشی ئاڕاسته‌ی خانه‌واده به‌ڕێز و نیشتیمانپه‌روه‌ره‌كه‌تان، كه‌سوكار، خزم و خوشك و برایانی فه‌یلی ده‌كه‌ین،
خۆمان به‌هاوبه‌شی خه‌می هه‌موو لایه‌ك ده‌زانین.
ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی باره‌گای بارزانی:
باره‌گای بارزانی سه‌ره‌خۆشیی له خانه‌واده‌ی یه‌دوڵڵا فه‌یلی ده‌كات
به‌ناوی خودای به‌خشنده و میهره‌بان
به‌ڕێزان، له خانه‌واده‌ی كۆچكردوو یه‌دوڵڵا فه‌یلی،
به‌داخێكی زۆره‌وه هه‌واڵی كۆچی دوایی پێشمه‌رگه‌ی دڵسۆزی شۆڕشی ئه‌یلوول و وه‌زیر له كابینه‌ی چواره‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و كه‌سایه‌تی دیاری خوشك و برایانی فه‌یلی كاك (عه‌بدولكه‌ریم موراد) ناسراو به (یه‌دوڵڵا فه‌یلی)مان پێگه‌یشت.
به‌م بۆنه خه‌مناكه‌وه، سه‌ره‌خۆشی ئاڕاسته‌ی خانه‌واده به‌ڕێز و نیشتیمانپه‌روه‌ره‌كه‌تان و كه‌سوكار و خزم و خوشك و برایانی فه‌یلی ده‌كه‌ین، خۆمان به‌هاوبه‌شی خه‌می هه‌موو لایه‌ك ده‌زانین.
له خودای گه‌وره داواكارین دڵنه‌وایی و ئارامی به خانه‌واده‌كه‌تان ببه‌خشێت و گیانی خوالێخۆشبوو كاك یه‌دوڵڵا فه‌یلی به‌ر ره‌حمه‌تی خۆی بخات و به به‌هه‌شتی به‌رینی شاد بكات.
إنا لله وإنا اليه را‌جعون
بارەگای بارزانی
22ی ئەیلوولی 2022