به‌هۆی ئاراوخۆ كێشه‌یه‌كی گه‌وره له نێوان بارسێلۆنا و ئۆروگوای دروست بووه
پزیشکانی یانەی بارسێلۆنا هۆشداری لە دۆخی رۆناڵد ئاراوخۆ دەدەن لەوەی بە دەردی ساموێل ئۆمتیتی بچێت، كارگێری بارسێلۆنا ده‌یه‌وێت نه‌شته‌رگه‌ری بۆ ئه‌و یاریزانه بكرێت، به‌ڵام فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئۆروگوایی نایانه‌وێت ئه‌و یاریزانه نه‌شته‌رگه‌ری بۆ بكرێت.
رۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنی بڵاویکردەوە پزیشکانی یانەی بارسێلۆنا رێگاکانی چارەسەری ئاراوخۆی بەرگریکاریان بە یانەکە راگەیاندووە کە چارەسەری فیزیایی وەربگرێت یاخود نەشتەرگەری بۆ بکرێت، بەڵام بەباشی دەزانن کە نەشتەرگەری بۆ بکرێت بۆ ئەوەی بە تەواوەتی لە پێکانەکەی رزگاری ببێت، پزیشکان هۆشداریان داوە ئەگەر نەشتەرگەری بۆ نەکرێت رەنگە هەمان چارەنووسی ساموێل ئۆمتیتی هەبێت، چونکە چارەسەری فیزیایی لە 100%ـی چاکی ناکاتەوە.
لە ئەگەری ئەنجامدانی نەشتەرگەریەکەش ئەگەر هەیە ئاراوخۆ دوای سێ مانگی دیکە بگەڕێتەوە و بەمهۆیەوە لە مۆندیال دادەبڕێت.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه پێگه‌ی سپۆرتی كه‌ته‌لۆنیا ئاشكرایان كردووه له ئۆروگوای به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك دژی ئه‌وه‌ن رۆناڵد ئاراوخۆ نه‌شته‌رگه‌ری بۆ بكرێت، ده‌یانه‌وێت ئه‌و یاریزانه له‌گه‌ڵ وڵاته‌كه‌یان به‌شداریی له مۆندیال بكات، به‌تایبه‌تی دوای ئه‌وه‌ی هه‌ڵبژارده‌كه به‌هۆی پێكانه‌وه دیێگۆ گۆدینی به‌رگریكاریشیان له‌ده‌ستداوه.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، ئێستا فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئۆروگوای و كارگێری بارسێلۆنا له گفتووگۆ و مشتومڕی توند دان و له باره‌ی ئاراوخۆ بۆچوونی جیاواز و دژبه‌یه‌كیان هه‌یه.