وانیار ره‌حمانی گیانی له‌ده‌ستدا
K24 – هه‌ولێر:
به‌هۆی هێرشه‌كانی كۆماری ئیسلامی ئێران بۆ سه‌ر بنکە و بارەگاکانی حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران لە کۆیە و چه‌ند ناوچه‌كی دیكه‌ی هه‌رێمی كوردستان، ره‌یحانه ره‌حمانی كه دووگیان بوو، گیانی له‌ده‌ستدا و كۆرپه‌كه‌ی له‌لایه‌ن پزیشكانه‌وه به زیندوویی رزگاركرا، دوای رۆژێك مانه‌وه‌ی كۆرپه‌كه‌ی له نه‌خۆشخانه، ئه‌مشه‌و گیانی له‌ده‌ستدا.
باوكی وانیار له نه‌خۆشخانه‌وه به رۆژنامه‌نووسانی راگه‌یاند، ته‌رمی وانیار له پزیشكی دادی ده‌یبمه لای دایكی، بۆ ناشتنیشی، چاوه‌ڕێی بڕیاری سه‌ره‌وه‌ی خۆمانین.
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، وانیار و دایكی به‌یه‌كه‌وه ده‌نێژم و له‌یه‌كیان جیایان ناكه‌مه‌وه.