چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی: حكومه‌تی نوێ رۆڵی دەبێت لە سەقامگیری و رووبەڕووبوونەوەی گه‌نده‌ڵی
K24 - هەولێر
چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی رایده‌گه‌یه‌نێت، پێكهێنانی حكومه‌تی نوێ به‌گشت ده‌سه‌ڵاته‌كانیه‌وه توانای سه‌قامگیری و دابینكردنی خزمه‌تگوزاری و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی ده‌بێت.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی له‌باره‌ی به‌ڕێوه‌چوونی خۆپیشاندانی تشرینییه‌كان، ستایشی هێزه ئه‌منییه‌كان له پاراستنی دامه‌زراوه‌كانی ده‌وڵه‌ت و خۆپیشانده‌ران ده‌كات، كه رێگرییان له ده‌ستی ئاژاوه‌گێڕی و به‌لاڕێدابردنی خۆپیشاندانه‌كه‌دا كردووه.
چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی ئاماژەی بەوەشکردووە، خۆپیشانده‌ران مافی خۆیانه به‌شێوه‌یه‌كی ئاشتیانه داوای مافه ره‌واكانیان له چوارچێوه‌ی ده‌ستوور و یاسادا بۆ گشت گه‌لی عێراق بكه‌ن.
جه‌ختیش ده‌كاته‌وه، پێكهێنانی حكومه‌تی نوێ به‌گشت ده‌سه‌ڵاته‌كانیه‌وه رۆڵی گه‌وره‌ی ده‌بێت، له سه‌قامگیری ئاسایش و دابینكردنی خزمه‌تگوزاری و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵیدا.
دوێنێ 1/10/2022، تشرینییەکان لە ساڵیادی خۆپیشاندانەکانی ساڵی 2019 جارێکی دیکە هاتنەوە سەر شەقامەکانی بەغدا و خۆپیشاندانیان رێکخست، زۆرهەوڵیاندا بچنە ناوچەی سەوز، لەلایەن هێزە ئەمنییەکان رێگریان لێ‌کرا، چاوەڕوان دەکرا ئەو خۆپیشاندانە درێژە بکێشێت، بەڵام شەوی رابردوو هێزە ئەمنییەکان بڵاوەیان پێکردن و کۆتای‌یان بە خۆپیشاندانەکە هێنا، جیاواز لە ساڵانی رابردوو ئەمساڵ هیچ کەس و لایەنێک خۆیان نەکردە خاوەنی خۆپیشاندانەکە.
بەگوێرەی راگەیەندراوی شانەی راگەیاندنی ئەمنی عێراق، لە ئەنجامی خۆپیشاندانی تشرینییەکان لە بەغدا 19 کارمەندی هێزە ئەمنییەکان و 9 خۆپیشاندەر برینداربوون.