تۆپخانەکانی ئێران تۆپبارانی کوێستانی دۆڵی زەرزێ دەکەن

تۆپبارانی ئێران، وینە: فارس عەبدوڵڵا
تۆپبارانی ئێران، وینە: فارس عەبدوڵڵا

K24 - هەولێر:

ئەمڕۆ چوارشەممە (5ـی تشرینی یەکەمی 2022) 12 رۆژە تۆپخانەکانی ئێران تۆپبارانی کوێستانی بەربزین و دۆڵی زەرێی سنووری سیدەکان دەکەن.

ئەمە لە کاتێکدایە رۆژی چوارشەممەی رابردوو 28/9/2022، سوپای ئێران لە رێگەی 73 مووشەکی بالیستی و دەیان درۆنەوە چەندین ناوچەی هەرێمی کوردستانی کردە ئامانج، لە ئەنجامدا 18 کەس گیانیان لەدەستدا و بە دەیانی دیکەش برینداربوون.