ئێران: داعش ماددهى كيميايى بهدهست كهوتووه
K24 – ههولێر:
وەزیری دەرەوەی ئێران لە راگەیاندراوێكدا ئیدانەی كیمیايبارانی شاری سەردەشتی لە لایەن رژێمی بەعسی عێراق كردەوە و گوتی: ئێستاش ئەگەری دووبارەبوونەوەی ئەو كارەساتانە ھەیە.
ئەمڕۆ سێشەممە محەممەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران لە بەیاننامەیەكدا جارێكی دیکە كیمیايبارانکردنی شاری سەردەشتی رۆژھەڵاتی كوردستانی ئیدانە کرد و گوتی: ئێستا جارێكی دیکە وڵاتانی زلھێز خەریكە ھەڵەكانی رابردوویان دووبارە دەكەنەوە.
بە گوتەی زەریف گرووپە تیرۆریستییەكانی وەك داعش لە عێراق و سووریا دەستیان بە ماددەی كیمیایی راگەیشتووە و ئەگەر ئاگادار نەبن كارەساتەكەی سەردەشت دووبارە دەبێتەوە.
ساڵی 1987 رژێمی بەعسی پێشووی عێراق شاری سەردەشتی كیمیايباران كرد و بە هۆیەوە 150 كەس شەھید بوون و نزیكەی 8 ھەزار كەسیش برینداربوون.