کۆبوونەوەی ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی دواخرا

کۆبوونەوەی ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی - 28/8/2022
کۆبوونەوەی ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی - 28/8/2022

K24 – هەولێر

بڕیاربوو ئەمڕۆ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بکرێت، بەڵام کۆبوونەوەکە دواخرا.

میدیای فەرمی یەکێتی بڵاویکردەوە، کۆبوونەوەی سەرکردایەتی یەکێتی کە بڕیاربوو ئەمڕۆ 8/10/2022، بکرێت، بۆ چەند رۆژی داهاتوو دواخرا.

پشتر مستەفا چاڵاوی جێگری سكرتێری ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتی رایگەیاندبوو، بە سەرپەرشتی بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان، ئەنجومەنی سەرکردایەتی حزبەکەیان ئەمڕۆ کۆدەبێتەوە بۆ تاوتوێکردنی کێشە و گرفتەکانی بەردەم پەرلەمان و حکومەت.

ئاماژەی بەوەشدابوو، هەر یەک لە قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک حکومەت و رێواز فایەق سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان بەشداری لە کۆبوونەوەکەدا دەکەن.

ەکێتی نیشتمانی کوردستان لە هەڵبژاردنی ساڵی 2018 بۆ خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستاندا، لەکۆی 111 کورسی، 21 کورسی بەدەستهێناوە و پۆستی سەرۆکی پەرلەمانی کوردستانی وەرگرتووە.

لە چوارچێوەی بەشداریکردن لە کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمدا، یەکێتی پۆستی جێگیری سەرۆک وەزیران لەگەڵ وەزیری وەزارەتەکانی (پێشمەرگە، پلاندانان، خوێندنی باڵا، کشتوکاڵ، رۆشنبیری و وەزیری هەرێم بۆ دانوستان لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ)ی وەرگرتووە.