وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی عێراق گشتاندنه‌كه‌ی تایبه‌ت به بابه‌تی كوردی هه‌ڵوه‌شانده‌وه
K24 – هه‌ولێر:
بۆ به‌دواداچوون بۆ گشتاندنه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی عێراق، ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق لێژنه‌یه‌ك پێكده‌هێنێت، وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی عێراقیش گشتاندنه‌كه‌ی هه‌ڵوه‌شانده‌وه.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێك كه له نووسینگه‌كه‌ی بڵاوكراوه‌ته‌وه، شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا، جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، لیژنه‌یه‌كی بۆ به‌دواداچوون بۆ ئه‌و بڕیاره راسپاردووه، كه له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌زموونه‌كانی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی عێراق ده‌رچووه و تێیدا هاتووه، هه‌ر قوتابییه‌ك له بابه‌تی كوردی نمره‌ی پێویستیش به‌ده‌ست نه‌هێنێت، به‌كه‌وتوو هه‌ژمارناكرێت.
شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا دووپاتیكرده‌وه، ئه‌و گشتاندنه‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی عێراق پێچه‌وانه‌ی مادده‌ی 4ـی ده‌ستووری عێراقه، كه جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه، زمانی كوردی و عه‌ره‌بی دوو زمانی سه‌ره‌كی و فه‌رمین له عێراق.
دوای كاردانه‌وه‌كان، وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی عێراق ئه‌و بڕیاره‌ی هه‌ڵوه‌شانده‌وه و رایگه‌یاند، به‌بێ ئه‌وه‌ی خوێندنه‌وه بۆ ده‌ستوور و یاسا به‌ركاره‌كان بكرێت، ئه‌و بڕیاره ده‌ركراوه.