په‌روه‌رده‌ی عێراق: قوتابی هەر نمرەیەكی له بابه‌تی زمانی كوردی لە قوتابخانە عەرەبییەكان به‌ده‌ستهێنا بە كەوتوو ئەژمارناكرێت
K24 – هه‌ولێر:
به گوێره‌ی بڕیارێكی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی عێراق، ئەگەر قوتابی هەر نمرەیەكی له بابه‌تی زمانی كوردی لە قوتابخانە عەرەبییەكان به‌ده‌ستهێنا، بە كەوتوو ئەژمارناكرێت.
به‌پێی بڕیارێكی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی عێراق، كه له (6ـی تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ری 2022) به واژووی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ئه‌زموونه‌كان گشتاندنی بۆ كراوه، ئاماژە بۆ ئەوە كراوە، هەموو ئەو قوتابخانانەی كە خوێندنیان بە زمانی عەرەبییە و بابەتی زمانی كوردی تێیدا دەخوێندرێت، قوتابی ئەگەر هەر نمرەیەكی له بابه‌تی كوردی هێنا، بە كەوتوو بۆی هەژمارناكرێت.
بڕیارەكەی وەزارەتی پەروەردەی ئاماژەیە بۆ فەرامۆشكردنی زمانی كوردی، كه وادەكات قوتابی ئەو بابەتە نەخوێنێت و فەرامۆشی بكات.