پەرلەمانتارێکی بزووتنەوی گۆڕان دەستلەکارکێشانەوی لە پەرلەمانی کوردستان راگەیاند

شایان کاکە ساڵح، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان
شایان کاکە ساڵح، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان

K24 - هەولێر:

شایان کاکە ساڵح، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی گۆڕان لە یاداشتنامەیەکدا دەستلەکارکێشانەوەی خۆی لە پەرلەمانی کوردستان راگەیاند.

شایان کاکە ساڵح رایگەیاند، یاداشتی دەست لەکارکێشانەوەی لە ئەرکی پەرلەمانتاری پەرلەمانی کوردستان بۆ سەرۆکایەتی پەرلەمان نارد.

لە یاداشتنامەکەدا هاتووە، "بەهۆی تەواوبوونی ماوەی یاسایی ئەم خولەی پەرلەمان، رەزامەند نیم بەدەر لە یاسا ئەم خولە درێژبکرێتەوە و هەڵبژاردن دوابخرێت".

لە یاداشتانامەکەیدا ئاماژەی بەوەشدا، "تا ئەو کاتەی یاداشتی دەست لەکارکێشانەوەم دەخرێتە بەرنامەی کاری نزیکترین دانیشتنی پەرلەمان و دەنگی لەسەر دەدرێ، ھەر ئەندامی پەرلەمانم، دەمتوانی تا ئەو کات چاوەڕێ بکەم بەڵام راگەیاندنی ھەڵوێستم بۆ ڕای گشتی و دەنگدەر زۆر گرنگ بوو".

ئەو پەرلەمانتارە گوتیشی: خانەنشینیم رەت کردۆتەوە، پشت بە خوا دەگەڕێمەوە سەر کاری خۆم پزیشکی پسپۆری شێرپەنجە.

شایان کاکە ساڵح لە ساڵی 1980 لە قەزای کۆیە لەدایکبووە و هەڵگری بڕوانامەی دبلۆمی باڵایە لە نەخۆشییەکانی شێرپەنجە لە کۆلیژی پزیشکی و پسپۆڕی نەخۆشییەکانی شێرپەنجەیە.

ئەو ئەندامەی فراکسیۆنی گۆڕان ئەندامە لە هەردوو لیژنەکانی (کاروباری پەرلەمان و سکاڵا، لیژنەی تەندروستی و ژینگە و مافی بەکاربەر) لە پەرلەمانی کوردستان.

.
.