دوو ته‌قينه‌وه له فڕۆكه‌خانه‌ى "ئه‌تاتورك" رووياندا و يه‌كێك له هێرشبه‌ره‌كان كوژرا
K24 – هه‌ولێر:
كه‌مێك پێش ئێستا دوو ته‌قينه‌وه له فڕۆكه‌خانه‌ى گه‌وره‌ى ئه‌سته‌مبوڵ رووياندا و به گوێره‌ى زانيارييه سه‌ره‌تاييه‌كان ته‌قه له نێوان پۆليس و ژماره‌يه‌ك چه‌كدارى نه‌ناسراو روويداوه. به گوێره‌ى زانيارييه سه‌ره‌تاييه‌كان يه‌كێك له هێرشه‌به‌ره‌كان له لايه‌ن پۆليسه‌وه كوژراوه.
په‌يامنێرى كوردستان 24 له ئه‌سته‌مبوڵ رايگه‌ياند، ته‌قه‌يه‌كى زۆر له نێوان تيمه ئه‌منييه‌كان و ژماره‌يه‌ك چه‌كدار ده‌ستيپێكردووه.
تا ئێستا راده‌ى زيانه گيانى و ماڵييه‌كانى ئه‌و ته‌قينه‌وانه نه‌زانراوه كه خاڵێكى پشكنينى فڕۆكه‌خانه‌كه‌يان كردووه‌ته ئامانج.
تيمه‌كانى فرياكه‌وتن روويان له شوێنى رووداوه‌كه كردووه و به گوێره‌ى زانيارييه سه‌ره‌تاييه‌كان 3 كه‌س بريندار بوون.
هێزه ئه‌منييه‌كان له هه‌وڵى چۆڵكردنى ده‌وروبه‌رى شوێنى رووداوه‌كه‌ن.
تيمى ئاگركوژێنه‌وه و ئه‌مبوڵانسه‌كانى فرياكه‌وتن له شوێنى رووداوه‌كه‌ن و هه‌وڵى گواستنه‌وه‌ى برينداران ده‌ده‌ن.
تا ئێستا ئامارى وردى قوربانيان له‌به‌رده‌ستدا نييه.
په‌يامنێرى كوردستان 24 له شوێنى رووداوه‌كه‌وه رايگه‌ياند، ته‌قينه‌وه‌ى يه‌كه‌م له رێگه‌ى ئۆتۆمبێلێكى بۆمبرێژكراو روويداوه.