كۆمه‌ڵی ئیسلامی ڕونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌باره‌ی ده‌ستگیركردنی كادیره‌كه‌یان بڵاوده‌كه‌نه‌وه
K24 – هه‌ولێر:
ئەنجومەنی سیاسی کۆمەڵی ئیسلامیی کوردستان، له‌باره‌ی ده‌ستگیركردنی كارگێڕی مه‌ڵبه‌ندی هه‌ولێری حزبه‌كه‌یان، به گومانی هه‌بوونی په‌یوه‌ندی به هێرشكردنه سه‌ر كه‌ناڵێكی ناوخۆیی كوردی له هه‌ولێر،ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كیان ڕاگه‌یاندووه.
له ڕوونكردنه‌وه‌كه‌ی كۆمه‌ڵی ئیسلامی‌دا ئاماژه به‌وه كراوه، كه كادیره‌كه‌ی ئه‌وان هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به‌و كرده‌وه‌یه‌وه نیه كه به‌رامبه‌ر ته‌له‌فزیۆنی ڕووداو كراوه و هه‌ر جۆره تۆمه‌تێكی له‌و جۆره ڕه‌تده‌كه‌نه‌وه.
كۆمه‌ڵی ئیسلامی تۆمه‌تباركردن و شێوازی ده‌ستگیركردنی كادیره‌كه‌یان به نایاسایی ناوده‌به‌ن و ڕیانگه‌یاندووه كه ئه‌م كرداره به ته‌سفیه‌ی سیاسی ده‌زانن به‌رامبه‌ر حزبه‌كه‌یان و وه‌ك كاردانه‌وه‌یه‌ك به‌رامبه‌ر هه‌ڵوێسته‌كانی ئه‌و حزبه له به‌رامبه‌ر پرس و كێشه‌كانی هه‌رێم له قه‌ڵه‌می ده‌ده‌ن.
ڕوونكردنه‌وه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی سیاسی كۆمه‌ڵی ئیسلامی كردستان، پاش ئه‌وه دێت كه دوێنێ ئاسایشی هه‌ولێر له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا، ده‌ستگیركدنی دوو كه‌سی ڕاگه‌یاند، كه یه‌كێكیان ئه‌نجامده‌ری هێرشه‌كه‌ی سه‌ر كه‌ناڵی "ڕووداو"ه
وه‌ك له ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتبوو، كه‌سێك به‌ناوی ( سه‌عدی مسته‌فا عه‌بدولڕه‌حمان) گارگێڕی مه‌ڵبه‌ندی هه‌ولێری كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستانه و وه‌ك گومان‌لێكراو له په‌یوه‌ندی به‌و ڕووداوه‌وه ده‌ستگیر كراوه.
ئاسایشی هه‌ولێر هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاندبوو كه كه‌سێك به‌ناوی( رێبوار وریا ساڵح) ده‌ستگیركراوه و ئه‌نجامده‌ری سه‌ره‌كی ئه‌و هێرشه‌یه.
كاتژمێر 12:05 خوله‌كی به‌ره‌به‌یانی ڕۆژی 25/6/2016 بۆمبێكی ده‌ستی له‌به‌رده‌م كه‌ناڵێكی ناوخۆیی كوردیدا له شاری هه‌ولێر ته‌قێنرایه‌وه و له ئه‌نجامدا چوار كه‌س له كارمه‌ند و پاسه‌وانانی كه‌ناڵه‌كه بریندرار بوون.