بۆ یه‌كه‌مینجار ژنێك ده‌بێته سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیتاڵیا

K24 – هه‌ولێر:
جۆرجیا مێلۆنی، سه‌رۆك وه‌زیرانی نوێی ئیتاڵیا وه‌ك یه‌كه‌م ژن كه ئه‌و پۆسته وه‌رده‌گرێت له مێژووی وڵاته‌كه‌ی، ده‌ستبه‌كاربوو.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه (23ی تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ری 2022)، ماریۆ دراگی، سه‌رۆك وه‌زیرانی ماوه‌به‌سه‌رچووی ئیتاڵیا به فه‌رمی پۆسته‌كه‌ی بۆ جۆرجیا مێلۆنی به‌جێهێشت، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی له هه‌ڵبژاردنی 25ی ئه‌یلوول/سێپتێمبه‌ری 2022، پارته‌كه‌ی مێلۆنی سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره‌ی به‌ده‌ستهێنا.
دوای گۆفتوگركردن بۆ ماوه‌ی 90 خوله‌ك، جۆرجیا مێلۆنی، ئەو زەنگە بچووکەی کە بۆ کۆبوونەوەی کابینەی حکومەت بەکار دێت، له ماریۆ دراگی وەرگرت، وه‌ك هێمایه‌ك بۆ ده‌ستاوده‌ستكردنی ده‌سه‌ڵات.
دوێنێ شه‌ممه (22ی تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ری 2022)، جۆرجیا مێلۆنی و هه‌ر 24 وه‌زیره‌كه‌ی كابینه‌كه‌ی له كۆشكی سه‌رۆكایه‌تی له رۆما، له به‌رده‌م سێرگیۆ ماتاریلا، سه‌رۆك كۆماری ئه‌و وڵاته سوێندی یاساییان خوارد.
له كابینه‌كه‌ی مێلۆنیدا، ته‌نها شه‌ش ئافره‌ت پۆستی وه‌زارییان وه‌گرتووه.
جۆرجیا مێلۆنی ته‌مه‌ن (45 ساڵ)، سه‌ركه‌وتنێكی مێژوویی له هه‌ڵبژاردنه په‌رله‌مانییه‌ی 25ی مانگی رابردوو به‌ده‌ستهێنا، كه پارته‌كه‌ی "فراتیلی دیتالیا" به فاشییه نوێیه‌كانی ئیتاڵیا ناسراون، دوای ئه‌وه‌ی مێلۆنی سه‌رسامی خۆی به فه‌رمانڕه‌وایی مۆسۆلۆنی له وڵاته‌كه‌ی ده‌ربڕیبوو.
هه‌رچه‌نده به سێهه‌م وڵاتی ئابووری به‌هێز له ناوچه‌ی یۆرۆ داده‌نرێت، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌و بارودۆخه ئابوورییه سه‌خته‌ی دوای كۆڕۆنا و جه‌نگی ئۆكرانیا رووبه‌رووی ئه‌وروپا بووه‌ته‌وه، كابینه‌كه‌ی مێلۆنی له‌به‌رده‌م چه‌ندین ئالنگاری سه‌ختی هه‌ڵئاوسانی ئابووری و كه‌می سه‌رچاوه‌كانی وزه‌دایه.
هاوپه‌یمانییه‌تی پارته‌كه‌ی مێلۆنی له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌كه له پارتی هاوبه‌ندی راستڕه‌وی توندڕه‌و به سه‌رۆكایه‌تی ماتیۆ سالفینی و سیلڤیۆ برلیسكۆنی، سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووتر و سه‌رۆكی پارتی "فۆرزا ئیتاڵیا"، زۆرینه‌ی ره‌های له هه‌ردوو ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران و پیران هه‌یه.