بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی رێوڕەسمی بەگەڕخستنی پاڵاوگەی لاناز بەڕێوەدەچێت
K24 - هەولێر:
بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی سهرۆكی حكومهتی ههرێمی كوردستان، رێوڕەسمی بەگەڕخستنی پاڵاوگەی لاناز بەڕێوەدەچێت.
ئەمڕۆ چوارشەممە، کاتژمێر2:30ی پاش نیوهڕۆ، بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، رێورەسمی بەگەڕخستنی پاڵاوگەی لاناز بەڕێوەدەچێت.
پاڵاوگهی لاناز یهكێكه له پاڵاوگه گهورهكانی ههرێمی كوردستان، له ساڵی 2008ـەوە دامهزراوه و لە رۆژێکدا توانای پاڵاوتنی 75 ههزار بهرمیل نهوتی خاوی ههیه.
بەرهەمەکانی پاڵاوگەی لاناز بریتین لە: نەوتی سپی، بەنزین، گازوایل، نەوتی قورس و نەوتی سوک.
پاڵاوگەی لاناز بە شێوەیەك دیزاینکراوە، پاشماوەی نەوتی رەشی پاڵاوگەکانی دیکە وەربگرێت و لەو پاشماوەیە قیر بەرهەم دەهێنێت کە ئێستا بەرهەمی قیری لاناز، جگە لە ناوخۆی هەرێی کوردستان، هەناردەی ئەوروپا، رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و وڵاتانی کەنداو دەکرێت.
ساڵی 2017 پاڵاوگەکە چوار یەکەی بۆ پاڵاوتنی نەوتی خامی بۆ زیادکرا، بەڵام لە ساڵی 2019 قۆناغێکی گرنگ دەستیپێکرد، ئەویش واژۆکردنی گرێبەست بوو لەگەڵ ههردوو کۆمپانیای (UOp و Honeywel)ـی بەناوبانگی ئەمەریکی .
لە دوای ئەم گرێبەستەوە کوالێتی بەنزینی پاڵاوگەی لاناز چووە ئاستی ستانداردی جیهانییەوە، کە بە هایدرۆجینکردنی نەفتا بەنزین بەرهەمدەهێنێت.
ئێستا رۆژانە توانای پاڵاوتنی 75 هەزار بەرمیل نەوتی خامی هەیە، هەروەها توانای بەرهەمهێنانی یەك ملیۆن و 700 هەزار لیتر بەنزینی هەیە، لەگەڵ توانای بەرهەمهێنانی پێنج هەزار تۆن قیر و چەندین جۆر بەرهەمی دیکە.
پاڵاوگەی لاناز خاوەنی 64 کۆگای سوتەمەنییە بە قەبارەی جیاواز، کە هەمویان پێکەوە توانای کۆگاکردنی 350 هەزار مەتر سێجای بەرهەمەکانیان هەیە.
ئهم پاڵاوگهیه له كاتژمێرێكدا دهتوانێت ئهم كارانه بكات:
-توانای بارکردن و ناردنی 50 تۆن غازی شلی هەیە.
-330 مەترسێجا بهنزین.
-270 مەتر سێجا گازوایل.
-240 مەتر سێجا نەوتی رەش.
- 250 تۆن قیر.
پاڵاوگەی لاناز پێویستی بە نزیکەی 37 مێگاوات کارەبا هەیە بۆ کارپێکردنی، بەڵام بەهۆی دروستکردنی پاوەرپلانتێکی گەورە خۆی کارەبای خۆی دابیندەکات، جگە لەوە هیچ بارگرانییەک ناخاتە سەر تۆڕی کارەبای نیشتمانی، بەرهەمەکەشی بۆ بەکارخستنی وێستگەی بەرهەمهێنانی کارەبا سوودی لێوەردەگیرێت.
پاڵاوگەی لاناز، راستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ هەلی کاری بۆ نزیکەی 10 هەزار کەس لە دانیشتووانی هەرێمی کوردستان رهخساندووه.