ریشی سو‌ناک: نابێت کرێکاران باجی هەڵەی پارتی پارێزگاران بدەن
K24 - هه‌ولێر:
ریشی سوناك، سه‌رۆكوه‌زیرانی نوێی به‌ریتانیا رایده‌گه‌یێنێت، نابێت کرێکارانی وڵاتی به‌ریتانیا باجی هەڵەی پارتی پارێزگاران بدەن و دووپاتیش ده‌كاته‌وه، کار بۆ چارەسەرکردنی هەڵەکان لە بواری ئابووریدا دەکات.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 26ـی تشرینی یه‌كه‌می 2022، ریشی سوناك، سه‌رۆكوه‌زیرانی نوێی به‌ریتانیا به‌شداری له دانیشتنی په‌رله‌مانی به‌ریتانیا كرد و له‌میانی به‌شداریكردنی، وتارێكی بۆ ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی وڵاته‌كه‌ی پێشكه‌شكرد و رایگه‌یاند، بڕوای به حكومه‌تێكی یه‌كگرتووی به‌ریتانیا هه‌یه و به‌یه‌كه‌وه ده‌توانن كاری باش ئه‌نجامبده‌ن.
سه‌رۆكوه‌زیرانی نوێی به‌ریتانیا باسی له دۆخی كرێكارانی وڵاته‌كه‌ی كرد و دووپاتی كرده‌وه، نابێت كرێكارانی وڵاته‌كه‌ی باجی "هه‌ڵه‌كانی" پارتی پارێزگارانی ئه‌و وڵاته بده‌ن، سه‌باره‌ت به دۆخی ئابووری به‌ریتانیاش، ناوبراو گوتی: كابینه‌كه‌م کار بۆ چارەسەرکردنی هەڵەکان لە بواری ئابووریدا دەكات و سەقامگیری ئابووری بۆ وڵاته‌كه ده‌گه‌ڕێنێته‌وه.
یه‌كێك له‌و ته‌وه‌رانه‌ی ریشی سوناك له‌نێو په‌رله‌مانی به‌ریتانیا باسی لێوه‌كرد، پرسی "ئاسایش و سه‌قامگیری" ناوخۆیی به‌ریتانیا بوو، ناوبراو ئاماژه‌ی به‌و چه‌نده كرد، به‌ره‌نگاری رێکخراوە تاوانکارییەکانی نێوخۆیی وڵاته‌كه‌دا ده‌بنه‌وه و ئاسایش بۆ شەقامی بەریتانیا دابین دەکەن.
له‌باره‌ی قه‌یرانی وزه كه ئێستا وڵاتانی ئه‌وروپای گرتووه‌ته‌وه و هاووڵاتییانی به‌ریتانیا به‌تایبه‌ت به‌ده‌ست گرانی به‌هاكه‌یه‌وه ده‌ناڵێنن، سه‌رۆكی پارتی پارێزگارانی به‌ریتانیا رایگه‌یاند، گرنگی بە وزەی نوێبووەوە دەدەن، له‌هه‌مانكاتدا گرنگی بە بەرهەمهێنانی وزە لەرێگەی با دەدەن.
دوێنێ سێشه‌ممه 26ـی تشرینی یه‌كه‌می 2022، ریشی سوناك له‌لایه‌ن پاشای به‌ریتانیا، چارلسی سێیه‌مه‌وه وه‌كو سه‌رۆكوه‌زیرانی نوێی به‌ریتانیا ده‌ستنیشانكرا دوای ئه‌وه‌ی رۆژی دووشه‌ممه 25ـی تشرینی یه‌كه‌می 2022، به‌زۆرینه‌ی ده‌نگی ئه‌ندامانی پارتی پارێزگارانی به‌ریتانیا بووه سه‌رۆكی ئه‌و پارته.