ژماره‌ی قوربانیانی بیانی له ته‌قینه‌وه‌كانی ئیستانبوڵ ئاشكرا ده‌كرێت
K24 – هه‌ولێر
دوو هاوڵاتی عێراقی، دوو هاوڵاتی ئیسرائیلی و هاوڵاتییه‌كی ئێرانی له سێ ته‌قینه‌وه‌ی خۆكوژی له فرۆكه‌خانه‌ی ئه‌تاتوركی ئیستانبوڵ كوژران و حه‌وت هاوڵاتی سعودیه برینداربوونه، كه به گشتی 13 هاوڵاتی بیانی كوژراون.
والی ئیستانبۆل رایگه‌یاند 41 كه‌س به‌هۆی ته‌قینه‌وه خۆكوژییه‌كانی فرۆكه‌خانه‌ی ئاتوركی ئیستانبوڵ كوژراون، كه ناسنامه‌ی 37 كه‌سیان ئاشكراكردووه. 13 هاوڵاتی بیانی له‌ناو كوژراوه‌كاندان كه سێیان هاوڵاتی به ره‌گه‌ز توركن.
هه‌روه‌ها وتی ته‌رمی 19 كه‌س راده‌ستی كه‌سوكاره‌كانیان كراوه و 239 كه‌س به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌كه برینداربوونه.
دوو هاوڵاتی عێراقی كوژراون
سه‌رچاوه عێراقییه‌كان باس له كوژرانی دوو هاوڵاتی عێراقی له ته‌قینه‌وه خۆكوژییه‌كانی فرۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وله‌تی ئه‌تاتوركی ئیستانبوڵ ده‌كه‌م
دوو هاوڵاتی ئیسرائیل كوژراون
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئیسرائیل له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند چاره‌نووسی دوو هاوڵاتی ئیسرائیلی له ئیستانبوڵ نادیاره و نیگه‌رانیی خۆی له‌مباره‌وه پیشان ده‌دات.
بنیامین نه‌تانیاهۆی سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل، كوژرانی دوو هاوڵاتی ئیسرائیلی پشڕاستكرده‌وه و دیپلۆماتێكی ئیسرائیل له ئیستانبوڵ رایگه‌یاند هه‌ردوو هاوڵاتی ئیسرائیل پاسپۆرتی ئه‌مریكایان هه‌بوو.
حه‌وت هاوڵاتی سعودی بریندار بوونه
له لایه‌كی تره‌وه، باڵیۆزی سعودیه له ئه‌نقه‌ره رایگه‌یاند حه‌وت هاوڵاتی سعودیه له ته‌قینه‌وه‌كانی فڕۆكه‌خانه‌ی ئه‌تاتورك له ئیستانبوڵ برینداربوونه، به‌ڵام سه‌باره‌ت به ره‌وشی ته‌ندروستیان دڵنیایی ده‌دات.
كونسولخانه‌ی سعودیه له ئیستانبۆل تیمێكی دیلپۆماسی بۆ شوێنی ته‌قینه‌وه‌كانی فڕۆكه‌خانه‌ی ئیستانبوڵ ناردووه، بۆ یارمه‌تیدانی هاوڵاتیانی.
هاوڵاتییه‌كی ئێرانی كوژراوه
به پێی ئاژانسی ئیرنای ئێرانی، گرووپێكی گه‌شتیاری ئێرانی له‌كاتی ته‌قینه‌وه له‌ناو فرۆكه‌خانه‌ی ئیستانبوڵ بوون كه هاوڵاتییه‌ك كوژراوه و هاوسه‌ر و منداڵه‌كه‌شی و هه‌روه‌ها سێ هاوڵاتی تر بریندار بوونه.
ته‌قینه‌وه‌كه هاوكاته له‌گه‌ل سه‌ردانی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف بۆ توركیا.
هاوڵاتییه‌كی روسی بریندار بووه
باڵیۆزخانه‌ی روسیا له ئه‌نقه‌ره له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند هاوڵاتییه‌كی روسی له هێرشی تیرۆریستی له فڕۆكه‌خانه‌ی ئه‌تاتوركی ئیستانبوڵ برینداربووه.
وه‌زیری ته‌ندروستی توركیا محه‌مه‌د موعه‌زه‌نۆغلو رایگه‌یاند شه‌ش هاوڵاتی ئیسرائیلی، دوو هاوڵاتی ئیرله‌ندی و هاوڵاتی هه‌ر یه‌ك له وڵاتانی ئایسله‌ند، ئه‌لمانیا، ئیمارات و ئێران و هه‌ندێ وڵاتی تر بریندار بوونه.
ئه‌مریكا پێش ته‌قینه‌وه‌كه هۆشداری دابوو
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا پێشتر سه‌باره‌ت به كرده‌وه‌ی تیرۆریستی و به ئامانجكردنی هاوڵاتیانی بیانی له توركیا هۆشداری دابووه هاوڵاتیانی كه سه‌ردانی 17 شاری توركیا نه‌كه‌ن.
له سێ ته‌قینه‌وه‌ی خۆكوژی له فڕۆكه‌خانه‌ی ئه‌تاتوركی ئیستانبوڵ 41 كه‌س كوژران و 239 دیكه‌ش بریندار بوونه.
لیستی ناوی كوژراوه‌كان: