شێوەی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی کۆمیتەی ناوەندی پارتی گۆڕدرا

K24 – هەولێر
بڕیاربوو پرۆسەی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندی پارتی بە ئەلیکترۆنی بەڕێوەبچێت، بەڵام بەهۆی کێشەی تەکنیکی دوێنێ پرۆسەکە وەستێنرا، بۆیە ئەمڕۆ بەشێوەی دەنگدانی بە دەست ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندی هەڵدەبژێردرێن.
مەحموود محەممەد، ئەندامی کۆنگرەی 14ی پارتی دیموکراتی کوردستان بە کوردستان24ی رایگەیاند، دوێنێ 12 کەس بۆ هەڵبژاردنی ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندی دەنگیانداوە، بەهۆی کێشەی تەکنیکی پرۆسەی دەنگدان وەستێنراوە و ئەمڕۆ کۆمیتەی ناوەندی هەڵدەبژێردرێت.
راشیگەیاند، یاتر لە 100 کەس خۆیان بۆ ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی کاندید کردووە و 51 کەس وەکو ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی نۆ کەسی دیکە وەک ئەندامی یەدەگ هەڵدەبژێردرێن.
ئاماژەی بەوەشکرد، پرۆسەی دەنگدان ئەمڕۆ بەشێوەی دەنگدانی بەدەست بەڕێوەدەچێت، بڕیاربوو بە ئەلیکترۆنی ئەنجامبدرێت، بەڵام دوێنێ بەهۆی کێشەی تەکنیکی وەستێنرا.
دوێنێ لە رۆژی دووەمی بەڕێوەچوونی کۆنگرەی 14ی پارتی دیموکراتی کوردستان ههر یهكه له (فازڵ میرانی، مهحموود محهممهد، عزهددین بهرواری، عهبدولموههیمن بارزانی، ئازاد بهرواری، كهمال كهركووكی، هوشیار زێباری، فوئاد حوسێن، زهعیم عهلی و عارف تهیفوور) به پشتگیری سهرۆك بارزانی بوون به ئهندامی كۆمیتهی ناوهندی. ئەمڕۆش 41 کەسی دیکە بە دەنگدان هەڵدەبژێردرێن.