زێلینسكی: له‌گه‌ڵ ریشی سوناك تاووتوێی چه‌ندین پرسی ئه‌منی و جیهانیمان كرد
K24 – هه‌ولێر:
ریشی سوناك سه‌رۆكوه‌زیرانی به‌ریتانیا، به سه‌ردانێكی رانه‌گه‌یه‌ندراو گه‌یشته كیێڤی پایته‌ختی ئۆكرانیا و له‌گه‌ڵ ڤۆڵۆدیمێر زێلینسكی تاووتوێی چه‌ندین پرسی ئه‌منی و جیهانییان كرد.
ئه‌مڕۆ (شه‌ممه 19ـی تشرینی دووه‌م/نۆڤێمبه‌ری 2022)، له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تێلگرام، ڤۆڵۆدیمێر زێلینسكی سه‌رۆكی ئۆكرانیا بڵاویكرده‌وه، ریشی سوناك سه‌رۆكوه‌زیرانی نوێی به‌ریتانیا گه‌یشته كیێڤ.
زێلینسكی هه‌روه‌ها نووسیوویه‌تی: "له‌سه‌ره‌تای هه‌ڵگیرسانی جه‌نگی ئۆكرانیا، له‌نده‌ن و كیێڤ دوو هاوپه‌یمانی به‌هێزن".
ده‌شڵێت: "له‌گه‌ڵ سوناك گفتوگۆمان له‌باره‌ی زۆر پرسی گرنگی ئه‌منی و جیهانی كرد".
ریشی سوناك سه‌رۆكوه‌زیرانی به‌ریتانیاش به ڤۆڵۆدیمێر زێلینسكی راگه‌یاند، تا ئاشتی به‌رقه‌رار ده‌بێت، له‌نده‌ن هاوكاری كیێڤ ده‌كات.
سوناك هه‌روه‌ها گوتی: "من لێره‌م بۆ ئه‌وه‌ی پێتانی رابگه‌یه‌نم كه به‌ریتانیا له‌هاوكاریكردنتان به‌رده‌وام ده‌بێت، تا ئه‌و كاته‌ی ئاشتی به‌رقه‌رار ده‌بێت".
رۆژی 26ـی تشرینی یه‌كه‌می 2022، ریشی سوناك له‌لایه‌ن پاشای به‌ریتانیا، چارلسی سێیه‌مه‌وه وه‌ك سه‌رۆكوه‌زیرانی نوێی به‌ریتانیا ده‌ستنیشانكرا، دوای ئه‌وه‌ی رۆژی 25ـی تشرینی یه‌كه‌می 2022، به‌زۆرینه‌ی ده‌نگی ئه‌ندامانی پارتی پارێزگارانی به‌ریتانیا بووه سه‌رۆكی ئه‌و پارته.
هاوكارییه سه‌ربازیی و مرۆییه‌كانی به‌ریتانیا بۆ ئۆكرانیا، له‌سه‌رده‌می بۆریس جۆنسنه‌وه، تاكو سه‌رده‌می لیز تره‌س، ملیاره‌ها دۆلاری تێپه‌ڕاندووه، پلانی له‌نده‌نیش بۆ ساڵی داهاتوو (2023)، به‌رده‌وامیدان و پێدانی دوو ملیار دۆلاری دیكه‌یه بۆ كیێڤ، هه‌روه‌ك رۆژنامه‌ی فاينانشياڵی به‌ریتانی ئاماژه‌ی پێداوه.
له 24ـی شوباتی 2022، به فه‌رمانی ڤلادیمێر پوتنی سه‌رۆكی رووسیا، هێرش كرایه‌سه‌ر خاكی ئۆكرانیا و به‌هۆیه‌وه هه‌زاران كه‌س له سه‌ربازان و هاووڵاتیان كوژراون و ملیۆنه‌ها ئۆكرانیش ئاواره‌ی وڵاتانی ئه‌وروپی بوون، تا ئێستاش ئه‌و جه‌نگه به‌رده‌وامه.
سه‌رچاوه: AFP