هۆشداری له‌باره‌ی به‌رزبوونه‌وه‌ی رێژه‌ی كاركردنی منداڵان له عێراق ده‌درێت
K24 – هه‌ولێر:
له‌باره‌ی خراپی دۆخی منداڵانی عێراق هۆشداری ده‌درێت و داواش له حكومه‌تی عێراق ده‌كرێت به‌زووترین كات كاربكات بۆ پاراستنی مافه‌كانی منداڵان له وڵاته‌كه‌ی.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی (25ی تشرینی دووه‌م/نۆڤێمبه‌ری 2022)، لیژنه‌ی به‌هاناوه‌چوونی نێوده‌وڵه‌تی رایگه‌یاند، نیگه‌رانن له به‌رزبوونه‌وه‌ی رێژه‌ی كاركردن به منداڵان له‌عێراق و داوا له حكومه‌ت ده‌كات ئه‌و یاسایانه كارا بكاته‌وه كه په‌یوه‌ندیان به پاراستنی مافه‌كانی منداڵه‌وه هه‌یه.
لیژنه‌ی به‌هاناوه‌چوونی نێوده‌وڵه‌تی له راپۆرتێكدا ئاشكرایكردووه، زۆرینه‌ی منداڵانی عێراق و به‌تایبه‌تی له پارێزگای نه‌ینه‌وا له‌دۆخێكی ناهه‌مواردان، به‌جۆرێك 95%یان به‌ڵگه‌نامه و ناسنامه‌یان نییه و له‌كاتی كاركردندا رووبه‌ڕووی گێچه‌ڵ و هه‌راسانكردن و پێشێلكردنی مافه‌كانیان ده‌بنه‌وه.
لیژنه‌كه له‌میانی راپرسییه‌كدا كه له‌گه‌ڵ 211 خێزان له رۆژئاوای مووسڵ ئه‌نجامیداوه، ده‌ركه‌وتووه 85%ـی منداڵانی ئه‌و شاره به‌هۆی خراپی دۆخی ژیان به‌بێ هیچ مه‌رجێكی سه‌لامه‌تی كاری كۆكردنه‌وه‌ی زبڵ و خاشاك ده‌كه‌ن، هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌كی له‌و منداڵانه كاری كۆكردنه‌وه له پاشماوه‌كانی شه‌ڕی داعش و كاری بیناسازی ئه‌نجامده‌ده‌ن.