كۆیه.. پاسێك به شه‌ش سه‌رنشینه‌وه ده‌كه‌وێته نێو زێی بچووكه‌وه

K24 - هه‌ولێر:
له سنووری كۆیه پاسێك به شه‌ش سه‌رنشینه‌وه ده‌كه‌وێته نێو زێی بچووكه‌وه و سه‌رجه‌میان له‌لایه‌ن تیمه‌كانی به‌رگری شارستانییه‌وه رزگارده‌كرێن.
ئه‌مڕۆ هه‌یینی 25ـی تشرینی دووه‌می 2022، پۆلیسی به‌رگری شارستانی كۆیه بڵاویكردووه‌ته‌وه: پاسێك كه شه‌ش سه‌رنشینی تێدا بووه و له ته‌كیه‌وه به‌ره‌و گوندی قامیشه هاتوون، له نزیك گوندی قه‌سرۆك له سنووری كۆیه دووچاری لافاو هاتوون.
پۆلیسی به‌رگری شارستانی كۆیه ئاماژی به‌وه‌شداوه، پاسەکە كه‌وتووه‌ته نێو زێی بچووکه‌وه، بەڵام تیمەکانیان توانیویانە ھەر شەش سەرنشینەکە رزگار بکەن کە ژن و پیاوێک و چوار منداڵ بوون.
به‌گوته‌ی به‌رگری شارستانی كۆیه، پیاوه‌كه كه شۆفێری پاسه‌كه بووه بەرەو ماڵی خەزووری هاتووه و تووشی ئه‌و رووداوه بووه.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، پاسەکە ئاوی زێی بچووک بردوویەتی و تا ئێستا نەدۆزراوەتەوە.
ئه‌مڕۆ هه‌یینی 25ـی تشرینی دووه‌می 2022، شه‌پۆلێكی بارانبارین ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی گرته‌وه و به‌هۆیه‌وه له چه‌ند ناوچه‌یه‌ك ئاستی ئاو به‌رزبووه‌وه و ئاسته‌نگ بۆ هاتووچۆی ئۆتۆمبێل دروستبوو.