رێژه‌ی بارانبارینی 12 كاتژمێری رابردوو بڵاوكرایه‌وه‌

بارانبارین - ئەرشیف
بارانبارین - ئەرشیف

K24 – هه‌ولێر:

وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ و گه‌یاندنی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رێژه‌ی بارانبارینی له‌ 12 كاتژمێری رابردووی ئه‌مڕۆ هه‌ینی (25ی تشرینی دووه‌م/نۆڤێمبه‌ری 2022) بڵاوكرده‌وه‌.

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا، وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ و گه‌یاندن ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه‌، پێشبینى دەکرێت ئەم شەو باران بارین بەشێوەى نمە باران و بارانى مام ناوەند بەشێوە پچڕ پچڕ بەردەوام دەبێت وە هەندێ جار ئاستى باران بارین دەگۆڕێت بۆ بارانى بەلێزمە و هەورە تریشقە لە هەولێر و دەوروبەری تا سنورى ئاکرێ و بەشێک لە ناوچەکانى ئیدارەى راپەڕین و گەرمیان و بەڵام ناوچەکانى تر بارانى ئاسایی لێ دەبارێت.

هه‌روه‌ها له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژه‌ به‌ رێژه‌ی بارانبارین له‌ماوه‌ی 12 كاتژمێری رابردوو (له‌ كاتژمێر 9ی به‌یانی تا 9ی شه‌وی 25/11/2022) به‌ ملم كراوه‌ به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه‌:

هه‌ولێر:  18.8

سلێمانی: 21.8

دهۆك: 12.6

كه‌ركووك:40.5

هه‌ڵه‌بجه‌: 6.8

كه‌لار: 20.8

سۆران: 32

پیرمام: 35.8

شه‌قڵاوه‌: 46.5

زاخۆ:26.5

ئاكرێ:21

چه‌مچه‌ماڵ: 54

دوكان: 49.2

بازیان: 52

شه‌مامك: 35.8

خه‌بات: 9.8

حاجی ئۆمه‌ران: 29.4

بامه‌ڕنێ: 20.4

كانی ماسی: 16

مانگیش: 14.8

هه‌ڵشۆ: 39

ده‌ربه‌ند: 9.2

دووز: 32.5

خا‌نه‌قین: 20.9

مه‌یدان: 9.4