له قه‌ته‌ره‌وه سزایه‌كی قورس بۆ ئه‌وانه‌ی پشتگیری هاوڕه‌گه‌زخوازه‌كان ده‌كه‌ن
فیفا هەڕەشەی سەپاندنی سزایه‌كی قورس بەسەر ئەو یاریزانانەدا کردووە کە له مۆندیالی قه‌ته‌ر نیشانەی کەوانە "یەک خۆشەویستی" لەبەر دەکەن بۆ پشتگیری‌کردن لە هاوڕەگەزبازەکان.
حه‌وت هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌ورووپا له نێویاندا ئینگلاند بڕیاریاندا بوو دروشمی "یه‌ك خۆشه‌ویستی" له قۆڵیان ببه‌ستن وه‌كو پشتگیرییه‌ك بۆ هاوڕه‌گه‌زخوازه‌كان، به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی فیفا له‌ژێر فشاره‌كانی حكوومه‌تی قه‌ته‌ر هه‌ڵبژارده‌كانی ناچار كرد خۆیان به‌دوور بگرن له پشتگیریكردن له هاوره‌گه‌زخوازه‌كان.
هه‌ڵبژارده‌كانی ئینگلاند، دانیمارك و وێڵز و به‌لجیكا دژایه‌تی قه‌ته‌ر ده‌كه‌ن بۆ رێگریكردن له ده‌ربڕین و نیشاندانی دروشمی هاوره‌گه‌زخوازه‌كان، به‌ڵام ئه‌و هه‌ڵبژاردانه ئێستا هه‌ڕه‌شه‌یان له‌سه‌ره و ئاگاداركراونه‌ته‌وه ئه‌گه‌ر سه‌رپێچی یاسایه‌كانی قه‌ته‌ر بكه‌ن به توندی سزا ده‌درێن، چونكه پشتگیریكردن له هاوره‌گه‌زبازه‌كان له یاسای قه‌ته‌ر به تاوان هه‌ژمار ده‌كرێت.
مارک بولینگهام، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئینگلاند ڕایگەیاند، فیفا فیدراسیۆنه‌كه‌ی ئاگادار كردووه‌ته‌وه كه یاریزانه‌كان خۆیان له دروشمی "یه‌ك خۆشه‌ویستی" بپارێزن ئه‌گه‌رنا له یاریكردن له مۆندیال سڕ ده‌كرێن".
بولینگهام لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ "ئای تی ڤی سپۆرت" ڕایگەیاند، سزاکان "بێ سنوور بوون، جگە لە وەرگرتنی کارتی زەرد، ڕێکاری دیكه‌ش بەرامبەر هەر یاریزانێک دەگردرێته‌به‌ر کە قۆڵبەستی "یه‌ك خۆشه‌ویستی" ببه‌ستێت.
ئه‌و به‌رپرسه‌ی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئینگلاند راشیگه‌یاند لەو ماوەیەدا کۆبوونەوەی زۆریان لەگەڵ فیفا كردووه، بۆ ئه‌وه‌ی رێگه‌یان بده‌ن به ئازادی پشتگیری هاوره‌گه‌زخوازه‌كان بكه‌ن، به‌ڵام هه‌موو هه‌وڵه‌كان بێ ئه‌نجام بوون.
گوتیشی: بەداخەوە دوو کاتژمێر پێش ئەوەی یاریزانه‌كانمان به‌رامبه‌ر ئه‌مریكا یاری بكه‌ن پێیان ڕاگەیاندین، هەر یاریزانێک قۆڵبەستی ره‌گه‌زخوازه‌كانی لەبەردا بێت، لانیکەم کارتی زەرد و لەسەرووی ئەوەشەوە ڕووبەڕووی ڕێکاری دیكه‌ی سزا ده‌بێته‌وه".
یاریزانانی ئەڵمانیا لە کاتی وێنەگرتنی تیپەکەدا پێش دۆڕاندنە سەرسوڕهێنەرەکەی ڕۆژی چوارشەممە بەرامبەر ژاپۆن بە ئەنجامی 2-1، ده‌ستیان له‌سه‌ر ده‌میان دانا وه‌كو هه‌ڵوێستێك له دژی قه‌ته‌ر كه رێگه‌یان نادات پشتگیری له هاوره‌گه‌زخوازه‌كان بكه‌ن.