بانکی ناوەندی عێراق زیاتر لە 600 ملیۆن دۆلار دەخاتە بازاڕەوە

K24 - هەولێر

بانکی ناوەندی عێراق لە هەفتەیەکدا زیاتر 600 ملیۆن دۆلاری خستووەتە بازاڕەوە.

بانکی ناوەندی عێراق بڵاویکردەوە، لەماوەی هەفتەی رابردوودا بڕی ئەو دۆلارەی لە رێگەی زیادکردنی ئاشکراوە خستوویانەتە بازاڕەوە 617 ملیۆن و 670 هەزار دۆلاربووە.

بانکی ناوەندی عێراق باسی لەوەشکردووە، بڕی ئەو دۆلارەی رۆژانە خستوویانەتە بازاڕ 530 هەزار 123 دۆلار بووە، کە ئەوەش بەراورد بە هەفتەکانی پێشتر %16 کەمترە، واتە بە تێکڕا هەفتەی رابردوو 150 ملیۆن دۆلاری کەمتریان خستووەتە بازاڕەوە بە بەروارد بە چەند هەفتەی رابردوو.

بانکی ناوەندی عێراق ئاماژەی بەوەشداوە، لە هەفتەی رابروودا هەر دۆلارێکیان بە 1460 دینار خستووەتە بازاڕەوە.

ئەمە لەکاتێکدایە لە چەند رۆژی رابردوودا بەهای دۆلار بەشێوەیەکی بەرچاو بەرامبەر بە دیناری عێراقی بەرز بووەوە، بە جۆرێک 100 دۆلاری ئەمەریکی لە بازاڕەکان لە سەرووی 149 هەزار دیناری عێراقی مامەڵەی پێوەدەکرا.